پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

فوئاد مستەفا سوڵتانی

فوئاد مستەفا سوڵتانی ساڵی 1948 لە گوندی ئەڵمانەی مەریوان لەدایکبوو. قۆناخە سەرەتاییەکانی خوێندنی لە مەریوان و سنە تەواوکرد و لە تاران بڕوانامەی ئەندازیاری ئەلیکترۆنیکی بەدەستهێنا. لە ساڵی 1975 لەلایەن هێزی ئەمنی ئەوکاتی ئێران، ناسراو بە ساواک، دەستگیرکرا.

یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و شۆڕشگێڕی کۆمۆنیستی کورد بوو.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران 16ی رێبەندانی 1357ی هەتاوی چالاکییەکانی خۆی ئاشکراکرد. چوار ساڵ دواتر، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لەسەر بنەمای ئەو رێکخراوەیە دامەزرا، بەڵام 17 ساڵ دواتر بەگوتەی خۆیان، باڵی نەتەوەیی لە حیزبی کۆمۆنیست جیابوونەوە و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان دامەزراندەوە، دواتر ئەوانیش تووشی لێکترازان بوون و لەساڵی 2007 کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە درووشی زیندووکردنەوەی خەبات پێکهات. هەرکام لەو لایەنانەش هەوڵدەدەن زیاتر خۆیان لە بیروبۆچوونەکانی فواد مستەفا سوڵتانی بە نزیکتر لەقەڵەم بدەن. هاوکات دەشڵێن بە نەمانی فواد، رەوڕەوەی خەباتیان نەوەستاوە.

رۆژی 9 ی خەرمانانی ساڵی 1358ی هەتاوی بەرامبەر بە 31ی ئابی 1979 لە نزیک گوندی بەستامی نێوان سەقز و مەریوان، لەگەڵ هێزێکی سوپای ئێران بە فەرماندەیی مستەفا چەمڕان، تووشی تێکهەڵچوون بوو و دوای ماوەیەک شەڕکردن لەگەڵ ئەندامێکی رێکخراوی چریک فیداییەکانی ئێران بە گولـلەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

تەرمی فوئاد دوای چەند رۆژێك رادەستی بنەماڵەکەی كرایەوە و لە گۆڕستانی ئەڵمانە، بەخاک دەسپێردرێ.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌