کۆی دەنگەکان
0
فەرسەت ئهحمهد
فەرسەت ئهحمهد عهبدوڵڵا، لە دایکبووی 1946
وەزیری داد له كابینهی نۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان
بەکالۆریوسی لە حقووق ههیه.
لە ساڵی 1970 پاش رێکەوتنی 11 ئادار بە وەزیفەی رێوەبەری ناحیە دامەزراوە.
لە ساڵی 1970 تاکو 1974 وەک رێوەبەری ناحیە لە ناحیەکانی مزۆری باڵا شێروان مەزن ـ دوسکی نێروەرێکان ـ رزگاری ئیبراهیم خهلیل کاری کردووە.
لە ساڵی 1974 ـ 1975 چووە ناو رێزەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان، بووە بە قائمەقامی دهۆک لە رێکخستنەکانی ئیدارەی شۆرش.
لە سالێ 1980 واز لە وەزیفەی هێناوە و لە دهۆک وەک پارێزەر کاری کردووە تا ساڵی 1992.
لە 1992 وەک ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی ـ عێراق هەڵبژێردراوە.
لە 1992 وەک سکرتێری ئەنجومەنی نیشتمانی پەرلەمان و ئەندامی دەستەی سەرۆکایهتی هەڵبژێردراوە و تاکو 2013 بەردەوام بوو بۆ سێ خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە زۆربەی چالاکییەکانی تشریعی و قانونی پەرلەمان بەشدار بووە.
لە ساڵی 2002 بەشداری لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆن لە لەندەن کردووە.
لە ساڵی 2002 ئەندامی دارشتنی رەشنوسی پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پرۆژەی دەستووری عێراق.
لە ساڵی 2003 ئەندامی ئەنجومەنی دانانی ئالییەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق بووە لە بەغدا.
لە ساڵی 2004 بۆ چەند مانگ بەشدار بووە لە کۆبوونەوەکانی "مجلس الحکم" وەک یاریدەدەر لەگەل شاندی پارتی لە ئەنجومەنی حوکم بە سەرۆکایەتی بارزانی و نوێنەرایەتی کوردستان کردووە لە لیژنەکانی ئەنجومەن.
لە ساڵی 2006 ـ 2008 سەرۆکی لیژنەی پێداچوونەوەی پرۆژەی دەستووری کوردستانی عێراق بووە.
لە 2015 تاکو ئێستا وەک راوێژکار لە بابەتەکانی دەستووری و فیدراڵی یارمەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات.
جگه له كوردی زمانی عەرەبی شارهزایه.
نیشتەجێی دهۆک