پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

حاجی بابەشێخ

حاجی بابەشێخ یەكەم سەرۆك وەزیرانی كوردستان بوو.

یەكەم سەرۆك وەزیرانی كۆماری كوردستان كە جاران پێی گوتراوە ڕەئیسی هەیئەت ڕەئیسەی میللیی کوردستان، پیاوێكی لاغر ئەندام و ڕدێن چەرموو، پیواێم بە ویقارێكی گەورەو بەناوبانگێكی هەمیشەییەو، بەئەدەبەوە پێیان دەگوت: ئاغای حاجی بابەشێخ، ئەو هاوڵاتیەكی خاك خەڵکی شارستانی بۆکانی رۆژهەڵاتی كورستان. وەك بە شێك لە سەرچاوەكان باسی دەكەن لە سەردەمی ڕاگەیاندنی جمهووری کوردستان 1946دا تەمەنی 68 ساڵ بوو، بەو پێیە لە دایك بووی 1878 بووە و 15 ساڵ لە پێشەوا قازی محه‌ممه‌د گەورەتر بووە.

حاجی بابەشێخ لە بنەماڵەی سەیدەکانی زەمبیل بوو ە لەناوچەی بۆكان، كە بە زانایی و خزمەتی دین و نەتەوە بەناوبانگ بوون، و لە کارو باری شەرعی دا زانا و کارامە بووە، هەڵسوکەوتی لەگەڵ خەڵک باش بوو.

هەرچەندە ئەندامی کۆمەڵەی ژ.ک نەبووە وەك زۆرینەی ئەندامە دیارەكانی كۆماری كوردستان، بەڵام لە ساڵی 1945 لە گەڵ بزووتنەوەی نەتەوەیی و ڕێكخستنەكانی حیزبی دێمۆکراتی كوردستانی ئێران کەوتوە.

لە ساڵی 1954 لە دێی تورجان ماڵاوایی لە ژیان کردووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌