چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

محەممەد حوسێن کەریمی

محەممەد حوسێن کەریمی لە بنەماڵەیەکی فه‌قیر ساڵی‌ 1949 لە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھاتە دونیا. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ھەر لەو شارەدا بردەسەر و بۆ خوێندنی ئەندازیاریی کشتوکاڵ ڕەوانەی زانکۆی کەرەج بوو.

پاش تەواوبوونی زانکۆ لە ساڵانی 1970–1971 کارێک لە شاری مەراغەی ئێران دەگرێتە دەست و سەرقاڵی ئەوە دەبێت.

لە ساڵانی 1979–1977 واتە بۆ ماوەی 2 ساڵ لە گوندێک لە ناوچەی موکریان لە نێوانی شارەکانی مەھاباد و سەردەشت، بە ناوی میراوێ خەریکی کرێکاری دەبێت. لەو سەردەمەدا تێکۆشانی نھێنی دەکرد و خەڵکی بە نازناوی وەستا ساڵح دەیانناسی.

محەممەد حوسێن کەریمی له‌ ڕێبەندانی‌ 1357 (1979) دا پێگەی ژاندارمری کە تەنیا شوێنی دەسەڵاتی ناوەندی لە شاردا بوو خەریک بوو دەکەوتە دەستی خەڵک. ھەواڵی ھەوڵی ئاگرتێبەردانی ئەو شوێنە دەبێتە ھۆی ڕۆیشتنی محەممەد حوسێن بۆ بەرگری لەوە. کاتێ لەگەڵ جەماوەر ھەوڵی چوونەناوە دەدەن لە حەوشەی ژاندارمریدا، بەر تەقەی چەن فیشەک دەکەوێت.

محەممەد حوسێن کەریمی دگەیێننە نەخۆشخانە، بەڵام بە دوای تێپەڕبوونی دوو شەو، لە ڕێکەوتی 26ی ڕیبەندانی 1357 (14ی شوباتی 1979) لە نەخۆشخانەدا بەھۆی برینی فیشەک کۆچی دوایی دەکات و لە قەبرانی شاری سەقز دەنێژرێت و ئێستاش گۆڕەکەی ھەر لەوێیە. کۆمەڵە کە تا ئەو کات ڕێخراوێکی نھێنی بوو، خۆی ئاشکرا کرد و لە دوای ئەوە 26ی ڕێبەندان بە ڕۆژی کۆمەڵە ناونرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌