سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

حەمید دەروێش

حەمید حاجی دەروێش لە ساڵی 1936 لە گوندێک بەناوی قەهرەمانیا لە دەڤەری دربێسیێ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان لەدایکبوو.

یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەكەم پارتی كوردی لە سووریا و سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كورد بوو.

ساڵی 1944 چووەتە قوتابخانە. خوێندنی ناوەندی لە دیمەشق تەواوکردووە.

لەگەڵ ئەوەی کە بزووتنەوەی چەپ بەشێوەیەکی بەرفروان لە ناو خوێندکاران و رۆشنبیراندا پەرە دەستێنێ، بەڵام حەمید دەروێش زیاتر خۆی لە خەڵکانی نەتەوەیی نزیک دەکاتەوە.

ساڵانی پەنجاکان دەبێتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی زانستگەی شام و لەگەڵ چەندین کوردی دیکە بەتایبەتی خوێندکارانی باشووری کوردستان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن.

یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریایه‌ کە لە ساڵی 1957 دامەزرا.

ساڵی 1990 تاوەکو 1994 بووە ئەندامی پەرلەمانی سووریا.

حەمید دەروێش چەندین جار لەلایەن رژێمی سووریاوە ده‌ستبه‌سه‌ر کراوە. کاتێک سەرکردایەتی پارتەکەیان لە لایەن رژێمی سووریاوە ده‌ستبه‌سه‌ر دەکرێن، حەمید دەروێش سەرکردایەتی پارتەکە دەکات.

پەیوەندیەکی پتەوی لەگەڵ سەرکردەکانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان دەناسێت.

حەمید دەروێش ساڵی‌ 2019 له‌ شاری قامیشلۆ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان له‌ ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌