پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

11

ھەڤاڵ ئەبووبەکر

ھەڤاڵ ئەبووبەکر حوسێن محەممەد ناسراو به‌ ھەڤاڵ ئەبووبەکر 1971 لە ھەڵەبجە لەدایکبووە.

پارێزگاری سلێمانیە له‌ 4ی کانوونی یەکەمی 2017 ـه‌وه‌. پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بوو له‌ 11ی کانوونی یەکەمی 2015 تا 25ی ئابی 2016 لەپشکی بزووتنەوەی گۆڕان.

لە 1990دا بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگای تەکنیکیی موسڵ بەدەستھێناوە.

لە 2002دا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەبەشی کوردیی زانکۆی سلێمانی بەدەستھێناوە.

لە 2006دا بڕوانامەی ماستەری لە ڕۆژنامەوانی و ڕۆژنامەگەریی کوردی لە زانکۆی سلێمانی بەدەستھێناوە.

لە 2010دا بڕوانامەی دکتۆرای لە ڕۆژنامەوانی و ڕۆژنامەگەریی مۆدێرن لە زانکۆی سلێمانی بەدەستھێناوە.

ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ھەرێمی کوردستان 28ی تەممووزی 1998 تا 2001.

لە ساڵی 2002 دا ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.

ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی 2003

ئەندامی لیژنەی باڵای ڕاگەیاندنی سەرژمێری گشتی لە ھەرێمی کوردستان 2004

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌