هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

هێمن هەورامی‌

هێمن ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ ساڵح ناسراو به‌ هێمن هه‌ورامی‌ له‌دایكبووی‌ 1976 له‌ هه‌ڵه‌بجه.‌

ئەندامی خولی پێنجه‌می‌ پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی‌ پارتی‌ دێموكراتی‌ كوردستانه‌‌و هه‌روها جێگری سەرۆکی پەرلەمانه‌

ھێمن لە ساڵی 1999، بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی سەلاحەددین تەواوکردووە. دواتر ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ساڵی 2014 وەرگرتووە. لە ساڵی 2017، بووەتە قوتابی دکتۆرا.

لە ساڵی 2010، وەک ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دێموكراتی کوردستان ھەڵبژێردراوە. لەماوەی 2011 بۆ 2017، بووەتە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی. لە ساڵی 2012، بووەتە یەکێک لە ڕاوێژکارکانی سەرۆکی ئەوکاتی ھەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی.

ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دێموكراته‌‌و به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌. به‌رپرسی‌ كاروباری‌ سیاسی‌ و په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی‌ مه‌كته‌بی‌ سه‌رۆك

دانيشتووى هه‌ولێره

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌