پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

5

حسەین یەزدانپەنا

ساڵی 1966 لە گوندی سەقزلووی شارى سەقزى رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. پاشان بە ماڵەوە لە شاری بۆکان نیشتەجێ بوون.

لە ساڵی 1979ـه‌وه‌ هاوکات لە گەڵ پەرەسەندنی خەباتی گەلانی ئێران دژی رێژیمی پەهلەوی، لەگەڵ ئەوەی تەمەنی کەم بووە، لە گەڵ هەر دوو برای شەهیدی رەشید و سەعید لە ریزی رێکخراوی چریکە فیدائیەکانی گەلی ئێراندا، تێکەڵ بە خەباتی سیاسیی بووە.

ساڵی 1991 سەرەتا ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و پاشان دوای تێرۆری سەعیدی برای، هەر لەو ساڵەوە تا ساڵی 2006 سکرتێری گشتی پارتی ئازادیی کوردستان (یەکێتی شۆڕشگێڕانی پێشوو) بووە.

ساڵی 2006 لە یەکەم کۆنگرەی پارتی ئازادیی کوردستان دا بە جێگری سەرۆکی ئەو پارتە هەڵبژێردراوە.

ئێستا سه‌رۆكی‌ پارتی‌ ئازادیی‌ كوردستانه‌

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌