پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ھۆشیار زێباری

ھۆشیار مەحموود محەممەد زێباری ناسراو بە ھۆشیار زێباری لەدایکبووی 1953 لە ئاکرێ، بەڵام لە مووسڵ گەورە بووە.

لەماوەی 8ی ئەیلوولی 2014 تاکوو 21ی ئەیلوولی 2016 وەزیری دارایی عێراق بووە، بەر لەوەش لەھەردوو خولی ھەڵبژاردندا 2006 و 2010 بووەتە وەزیری دەرەوەی عێراق، لە ساڵی 1976 بڕوانامەی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەرەدن لە عەممان وەرگرتووە و ھەڵگری بڕواننامەی ماستەره‌ لە کۆمەڵناسی.

ھۆشیاری زێباری ئەندامی لیژنەی ناوەندی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دێموكراتی کوردستانە.

باوکی مەحموود ئاغای زێباری دەکاتە مامی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان. ھەروەھا خوشکی ھۆشیار زێباری، حەمایل ھاوسەرگیری لەگەڵ مستەفا بارزانی کردووە. ھۆشیار زێباری ھەڵگری ھاوڵاتینامەی بەریتانییە. لە ساڵی 1976، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی بەدەستھێناوە لە زانکۆی ئەردەن. دواتر لە ساڵی 1980، بڕوانامەی ماستەری لە کۆمەڵناسی لە زانکۆی ئیسکس لە بەریتانیا وەرگرتووە.

ھۆشیار لە ساڵی 1979، پەیوەندیکرد بە پارتی دێموكراتی کوردستان. لە ھەشتاکان بوو بە پێشمەرگە لەدژی ڕێژیمی بەعس. لە ساڵی 1988، بووە ئەندامی لیژنەی ناوەندی لە پارتی. لە ساڵی 1992، بووە نوێنەری پارتی لە ئەمریکا و بەریتانیا. دوایی لە ساڵی 1999 بووە ئەندامی لیژنەی جێبەجێکار لە پارتی کۆنگرێسی نەتەوەیی عێراقی.

لە دوای جەنگی 2003 لە عێراق، ھۆشیار بووە ئەندامی لیژنەی دادوەری عێراقی. لە ئەیلوولی 2003، بوو بە وەزیری دەرەوەی عێراق. لە 11ی تەممووزی 2014، ھۆشیار زێباری لە پۆستی وەزیری دەرەوە لابرا و حسێن شارستانی جێگەی گرتەوە، ئەمەش وایکرد کە سیاسییە کوردەکان لە کابینەی وەزارەتی نوری مالیکی بکشێنەوە.

لە 18ی تشرینی یەکەمی 2014، ھۆشیار بوو بە وەزیری دارایی عێراق. لە 21ی ئەیلوولی 2016، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌