چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ئیبراھیم عەلیزادە

ئیبراھیم عەلیزادە لە ھاوینی ساڵی 1950 لە گوندیی غەوساوا کە لە نێوانی ڕێگای مەھاباد و بۆکان لە بنەماڵەیەکی تەنگدەست لە دایک بوو. باوکی لە کادیرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. تەمەنی کەمتر لە دوو ساڵ بوو کە باوک و دایکی لێک جیا بوونەوە و سەرپەرشتیی لە دایکی سەنراو و بە باوکی سپێردراو. خوێندنی سەرەتایی و باڵایی لە مەھاباد تێپەڕاند. ھێشتا خوێندنە سەرەتایییەکەی تواو نەکردبوو کە باوکی بە تاوانی ھاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات کەوت بە بەندیخانە و بە سزای سێدارەی بۆ درا. ئەگەرچی‌ ئەم سزادانەوە لە ئاکامدا بە 4 ساڵ زیندان نزمیندرا، بەڵام لە پاڵی تەنگدەستیی بنەماڵەکە، ڕۆڵێکی ھەرەگرینگی لە مەیلی ئیبراھیم عەلیزادە بۆ سیاست بوو.

عەلیزادە لە بواری کارەبا لە زانکۆی تەورێز دەستی کردن بە خوێندن و بڕوانامەی بەکەلۆریای لەم زانکۆیە وەرگرت. ئەو لە دەورانی خوێندن لە چالاکییەکانی خوێندکاران لە بزووتنەوەی خوێندکاری بەشداریی دەکرد. یەکەم جاڕ لە ساڵی 1368 کە چەند کەس لە خوێندکارانی زانکۆی تەورێز دەستبەسەر کرابوون، لە چالاکییەکانی پشتێوانیکردن بە ئازادیی ئەو خوێندکارانە بەشداریی کرد. ئەم چالاکیانە بوو بەھۆی ئەوە کە لە ساڵی 1971 چەوی چالاکی سیاسیی کۆمەڵەی گرت کە بەشێوەیەکی نھێنی چالاکیان دەکرد.

عەلیزادە ھەتا ساڵی 1974 ئەندامی فەرمیی کۆمەڵە نەبوو و لەو ساڵە، ھاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی گشتیی کادیرەکانی کۆمەڵە کە خەسارێکی گەورە بۆ ڕێکخراوەکە گەیاند بوو بە ئەندامی فەرمیی کۆمەڵە. بەدوای ئەم دەستبەسەرکردنانە، ڕێخستەکی کۆمەڵە خۆی لە دوو ناوەند لە موکریان و سنە ڕێکخستەوە. ئیبراھیم عەلیزادە یه‌كێك له‌ ئەندامانی ناوەندی موکریان بوو.

بەدوای کۆتایی ھاتنی خوێندنی لە زانکۆ 18 مانگ سه‌ربازی‌ بۆ ئەرتەشی ئێران كرد.

دوای ئەوە ھاتەوە بۆ مەھاباد و بە ماوەی ساڵێک لە فێرگەی تیکنۆلۆژیی مەھاباد وانەی ئیلکترۆنیکی دا. ھەر لەم سەردەمە بوو کە بۆ یەکەم جاڕ لەلایەن ساواکه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ ماوەی 9 مانگ دەستبەسەر کرا. بە دوای ئازادبوون لە زیندانیش دیسانەوە ساواک شوێنی ھەڵکرد و ناچار بوو ھەتا کاتی شۆڕشی ڕێبەندانی 1979 بە شێوەی نھێنی بژێت.

لەساڵى 1979 بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە و لەساڵی 1983 وەکوو سکرتێری یەکەمی کۆمەڵە هەڵبژێردراوە و لەو کاتەوەتا ئێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و سکرتێری یەکەمی کۆمەڵەیە.

 ئەو دوو جاڕ زەواجی کردووە و ئێستا له‌گه‌ڵ‌ ھاوسەری دووهه‌می‌ دەژێت و منداڵی نییە.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌