پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

5

ئیدریس بارزانی

ئیدریس کوڕی گەورەی مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی 1944 لە گوندی بارزان لە دایکبوو.

کاتێک کۆماری کوردستان لە مەهاباد دەڕووخێنرێ، مەلا مستەفا روو لە یەکێتیی سۆڤیەت دەکات، بەڵام ئیدریس بارزانی، کە ئەوکات تەمەنی تەنیا 3 ساڵ بوو، لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لەلایەن رژێمی ئەوکاتی عێراق دەگوازرێنەوە باشووری عێراق و لە کۆمەڵگە زۆرەملێکاندا نیشتەجێدەکرێن.

دوای ئەوە لە بەغدا دەست بەخوێندن دەکات، تاوەکو مەلامستەفا لە ساڵی 1958 دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان، دوای ئەوە دەگەڕێتەوە لای باوکی، هاوڕێکانی ئیدریس بارزانی، کە پێکەوە لە شاخ پێشمەرگەبوون باس لەوە دەکەن، کە ئیدریس بارزانی کەسێکی سادە بووەو، لەگەڵ پێشمەرگەکان لە سەنگەرەکان وەستاوە.

کاتێک شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1961 بەرپادەبێت، ئیدریس بارزانی رۆڵێکی سەرەکی دەبێت، بە تایبەت لە شەڕی هندرێن، تاوەکو سەرکردایەتی ئەیلوول لەگەڵ حکوومەتی عێراق گەێشتنە رێککەوتن و رێککەوتننامەی 11ی ئازار واژۆکرا.

لە دوای شۆڕی ئەیلوول هەوڵی زۆر هەبوو بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی، بەڵام بەهۆی ململانێ ناوخۆییەکان سەری نەدەگرت، بە چەند ساڵێک پێش ژیانئاوایی، ئیدریس بارزانی دەستپێشخەری کرد بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستان، لە نێوان حیزبەکانی باشووری کوردستان.

لە کاتژمێر 6ی سەر لە بەیانی رۆژی 31ی مانگی 1ی 1987 لە ناحیەی “سلیڤانا”ی سەر بە شاری ورمێی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ماڵئاوایی له‌ ژیان دەکات و لە گۆڕستانی شاری شنۆ لە تەنیشت باوکی دەنێژرێ. پاش نزیکەی 10 ساڵ و دوای ڕاپەرێنی بەھاری ساڵی 1991 سەرکردایەتی پارتی دێموكراتی کوردستان بڕیاری گواستنەوەی تەرمی ھەردوو بارزانی، باوک و کوڕ دەدا و لە ماوەی 6 تا 8 /10/1993 لە ڕێورەسمێکی تایبەت تەرمی ھەردوو دەگوازرێتەوە خاکی ئازادی باشووری‌ کوردستان و لە گوندی بارزان دەنێژرێن.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌