چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

عیماد ئەحمەد

عیماد ئەحمەد سەیفور ساڵی 1955 لە شاری خانەقیندا لە دایکبووە.

لە ساڵی 1983 بوو بە پێشمەرگە. لە 1993 پاش کۆنگرەی یەکێتیی بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی و ساڵێک پاشتر بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەمان حیزب. لە رێکخستنەکانی سلێمانی و کەرکووک و راپەرین و سۆران و دھۆک بەرپرسایەتی کردووە. لە ناو حکوومەتی ھەرێمدا پۆستی وەزارەتی تەندرووستیی و وەزارەتی پیشەسازی و وەزارەتی ئاودێری وەرگرتووە. لە ئیدارەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیران بوو. پاش یەکگرتنەوەی حکوومەت لە کابینەی پێنجەم و حەفتەم دووبارە کراوە بە جێگری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێم.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و پێشتر پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌