کۆی دەنگەکان
0
جەعفەر ئیمنکێ
جەعفەر ئیمنکێ
جەعفەر ئیبراھیم ئیمنکێ ناسراو به جەعفەر ئیمنکێ لە گوندی ئیمینکێ سەر بە پارێزگای دھۆک لەدایکبووە.
ساڵی 1977 بروانامه‌ی بكالۆریۆسی له‌یاسا به‌ده‌ستهێناوه.
ساڵی 2007 له‌زانكۆی سانت كلیمنتس بروانامه‌ی ماسته‌ری له‌زانسته سیاسیه‌كان به‌ده‌ستهێناوه به‌ناونیشانی
ساڵی 2013 بروانامه‌ی دكتۆرای له‌هه‌مان زانكۆ به‌ده‌ستهێناوه
له‌نێوان ساڵانی 1979 ـ 1981 كاری پارێزه‌ری كردووه.
په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی شۆرشی گولانه‌وه كردووه له سالی 1981 و به‌شداری له‌و شۆرشه كردووه وه‌ك پێشمه‌رگه‌و كادری سیاسی و چه‌ندین پله‌ی حزبی بریوه.
له‌دوو ماوه‌ی جیاوازدا له‌سالانی 1984 ـ 1986 و له 1988 ـ 1991 وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی له وڵاتی سوید ژیاوه و سالی 1991 به‌یه‌كجاری ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشتووه.
ساڵی 1992 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخستن و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دێموكراتی كوردستان بووه.
ساڵی 1992 ـ 1995 سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بووه.
ساڵی 1995 ـ 1999 به‌رپرسی به‌شی رێكخستنی لقی یه‌كی پارتی دێموكراتی بووه.
ساڵی 1999 ـ 2003 جێگری به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی بووه.
له‌كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی دێموكراتی كوردستان به‌ئه‌ندامی ئیحتیاتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌لبژێردراوه.
ساڵی 2004 بۆته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دێموكراتی كوردستان و بوه‌ته به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی و دیراسات و توێژینه‌وه.
ساڵی 2005 ـ 2011 ته‌كلیف كراوه به پێكهێنانی ده‌زگای ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن و بریكاری رێگه‌پێدراویش بووه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی كوردستانی له سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كانونی یه‌كه‌می 2005 وه تا ئاداری 2010.
له‌كۆنگره‌ی 13 ی پارتی دێموكراتی كوردستان به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌و پاشان بۆته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ته‌كلیف كراوه به‌په‌رسیاریه‌تی مه‌كته‌بی رێكخستن و بۆته وته‌بێژی پارتی دێموكرات.
له‌دانیشتنی ده‌سپێكی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 29/4/2014 به‌جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌لبژێردرا.
خاوه‌نی كتێبێكه به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناونیشانی (اضوا‌و علی البدیل الثوری ).