پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

جەلیل گادانی

جەلیل حاجی ئەحمەدی ناسراو به‌ جەلیل گادانی ساڵی 1934 لە شاری مەهاباد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان لەدایکبووە.

ساڵی 1948 بووەتە ئەندامی حيزبی دیموکرات و دواتر لە سەردەمی حەمەرەزا شای پەهەلەویدا لەسەر چالاکی سیاسی 13 ساڵ زیندانی کراوە.

ئەو لە زیندان زمانی فەرەنسی خوێندووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی فەرەنسی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە.

دوای رووخانی حکومەتی پاشایەتی کە حیزبی دیموکرات چالاکی ئاشکرا دەستپێدەکات، وەک ئەندامی رێبەریی حیزب هەڵدەبژێرێت و دەبێتە ئەندامی دەفتەری سیاسی.

لە ساڵی 1988 دوای کۆنگرەی 8 لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بۆوە بە هاوکاری موجاهدینی خەڵک، حدکا- رێبەرایەتی شۆرشگێریان پێک هێنا و بووە سکرتێری حدکا ـ رێبەرایەتیی شۆڕشگێڕ و دوای کۆنگرەی 10ی حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران و لە 19 ی بەفرانباری 1375 (1996) له‌گه‌ڵ‌ هاوڕێیانی‌ دیسان گه‌ڕایه‌وه‌ ناو حیزبی‌ دێموكرات.

دواتر لە کۆنگرەی 10ی حیزبی دیموکرات، یەکەمین کۆنگرەی دوای یەکگرتنەوە، وەک ئەندامی رێبەری و دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکرات هەڵدەبژێرێتەوە.

لەساڵی 2006 کە دیسان ریزەکانی حیزبی دیموکراتی‌ كوردستانی‌ ئێران لێکدەترازێت، جەلیل گادانی‌ له‌گه‌ڵ‌ باڵی عەبدوڵڵا حەسەن زادەدا‌و به یاوه‌ری‌ زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتی رێبەرایەتی شۆرشگێڕدا دووباره‌ جیابۆوه‌ و ناوی‌ حیزبی دیموکراتی‌ كوردستان ناسراو به‌ "حدك"یان له‌ خۆیان نا.

له‌ یەکەمین کۆنگرەی دوای لێکدابڕان، وەک بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاودێری ئه‌و رێكخراوه‌ دەستنیشان کرا.

جه‌لیل گادانی‌ ساڵی‌ 2020 به‌هۆی‌ ڤایرۆسی‌ كڕۆنا كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌