کۆی دەنگەکان
0
جەوهەر نامیق
جه‌وهه‌ر نامیق سالم ساڵی 1946 له ناوچه‌ی به‌رلوتی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كه‌لار له باشووری كوردستان له‌دایكبووه.
سیاسەتمەدار‌و یەكەمین سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بوو.
خوێندنی ئه‌كادیمی له زانكۆی موسته‌نسریه‌ی به‌غدا ته‌واو كردوه‌و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانسته ئابورییه‌كاندا به‌ده‌ست هێناوه.
له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردوه‌و به بنه‌ماڵه خولیای سیاسه‌ت بوون، باوكی یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی هیوا، پله‌كانی حیزبی بڕیوه‌و ساڵی 1975 بۆته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی قیاده موه‌قه‌ته‌و به‌رپرسی هه‌رێمی یه‌كی پارتی، ساڵی 1979 وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌ڵبژێردراوه، جارێكی دیكه‌ش له كۆنگره‌ی ده‌ی ساڵی 1989 دا وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه.
دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 كراوه‌ته به‌رپرسی سنووری كه‌ركووكی به‌ره‌ی كوردستانی، ساڵی1992 وه‌كوو یه‌كه‌مین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی 2000 كراوه‌ته سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و تا ساڵی 2003 له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه، له‌نێوان ساڵه‌كانی 1993 بۆ 2000 به‌رپرسی مه‌كته‌بی دیراسات‌و توێژینه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بوه، له دوای ساڵی 2003ه‌وه وازی له لە دەسەڵات و پۆستە حیزبییەكەی لە له پارتی دیموكراتی كوردستان هێناوه، تا لە ژیاندا بوو باسی هۆكارەكەی نەكردوە..
لە دوای كۆنگرەی 12ی پارتییەوە، لەكاری حیزبایەتی كشاوەتەوە‌و بانگەشەی چاكسازیی‌و گۆڕانكاری لە كوردستاندا كردوە.
جەوهەر نامیق بەهۆی نەخۆشییەوه ساڵی 2011 له وڵاتی سوید كۆچی دوایی دەكات و تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ زیدی خۆی لە بەرلووت لە گەرمیان و به خاک سپێردرا.