سێشەممه - 28ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

23

محەممەد حاجی مەحموود

محەممەد کوڕی حاجی مەحموود ناسراو بە کاکە حەمە لە دایکبووی ساڵی 1953 له‌ لە گوندی قەدەفەری سەر بە ناحیەی خورماڵ.

سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستانە و وەزیر و ئەندام پەرلەمانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستانی عێراق بووە. لە ساڵی 1981 دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان لە پاشان دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبەکە دواتریش وەک سکرتێری گشتی حیزب ھەڵدەبژێردرێت.

محەممەدی حاجی مەحموود پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان ھەیە و بەدرێژایی شۆڕش و تا ئێستاش ڕۆڵی لە نێو ھاوکێشەو نەخشەی سیاسی و کوردستاندا ھەبووە و ھەیە. خاوەنی نۆ کتێب و نامیلکەیە.

کاکە حەمە جگە لە بوونی وەک کەسیاتیەکی سیاسی و گرنگی ناوچەکە لە دوای شەڕی داعشەوە فەرماندەی میحوەری کەرکەکووکە و بەردەوام ئامادەیی لە ھەموو ڕووداوە ھەستیارەکانی پرسی کوردا ھەبووە.

کاکە حەمە نەچووەتە قوتابخانە بەڵکوو بە ھەوڵی خۆی فێری خوێندن و نووسین بووە و یەکەمین کتێب کە خوێندبێتیەوە ڕۆمانی دایک بووە لەوکاتەدا.

سەرەتای ژیانی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1964، ئەوکاتە ھەرچەنە تەمەنی کەم بووە بەڵام ئارەزووی پێشمەرگایەتی ھەبووە. چەندین جار داوای کردووە بەشداری شوڕشەکانی ئەو سەردەمە بکات بەڵام بەھۆی کەمی تەمەنیەوە ڕەتکراوەتەوە بەڵام بەھۆی کۆڵنەدان و بەردەوامبوونی دەستی داوەتە چەک بۆ بەرگری کردن لە خاک و نیشتیمان.

دوو کوڕیشی بەناوەکانی عەتا و پشتیوان شەھید بوون.

محەممەدی حاجی مەحموود سەڕەرای کاری سیاسەت لە گوندەکەی خۆیدا خەریکی کاری جوتیاریەو جوتیاری بەشێکە لە ژیانی.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌