پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

13

کەریم ‌خانی زەند

کەریم ‌خانی زەند لە دێی پەری پیرۆز رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1740 چاوی بە دنیا هەڵێناوە.

کەریم ‌خان لە هۆزی زەند بوو بابی عیناق ‌خانی ناو بووە وسەرۆکی ئێلی زەند بوو.

کەریم‌ خان لە هۆزی لەکی ناوچەی مەلایر بووە، هۆزی لەك یەکێك لە هۆزە بەناوبانگەکانی ئێلی کوردن و یەکێك لە فەرماندە ڕەشیدەکانی نادرشای ئەفشار بووە.

کەریم‌خان لە ساڵی 1800 - 1814حاکمی وڵاتی ئێران بووە و پایتەختی کەریم ‌خان شاری شیراز و لە قەبیشی وەکیلولڕەعایا بووە، پیاوێکی عادڵ، زۆر لە خزمەتی خەڵک‌دا بووە و زۆر تێکۆشاوە بۆ خۆش‌گوزەرانی خەڵک و ئاوەدانیی وڵات.

یەکێک لە بەرچاوترین باڵەخانەکانی دەورەی زەندییە، ئەرگی کەریم‌خانە کە بە ڕووبەری 12800 میتری چوارگۆشەیە و ژێرخانی ئەو بەنایە 4000 میتری چوارگۆشەیە و لە ناوەندی شاری شیراز هەڵکەوتووە. دوای ئەوەی کەریم‌ خان شاری شیرازی بە ناونیشانی پایەتەخت هەڵبژاردووە ئەو ئەرگەی بۆ شوێنی ژیانی خاووخێزانی دیاری کرد. ئەرگی کەریم ‌خان سێ شانشینی هەبووە، لە باکوور، ڕۆژاوا و باشوور. شانشینی باکووری، تایبەتمەندی زستان بووە، شانشینی ڕۆژاوا، تایبەت بە بەهاران بووە و شانشینی باشوور، تایبەت با هاوین بووە. لە کەنار و پشتی هەر شانشینەوە وەتاغ و داڵانی لێ درووست کراوە لە لای ڕۆژاوای حەسار. تالاری ئەسڵی ئەرگ، مەنزڵی ڕەسمی و جێگای ژیان و حەسانەوەی کەریم‌خانی زەند بووە.

کەریم خانی زەند 1705 - 1779ی دامەزرێنەری دەو‌ڵەتی زەند کە خۆی و بنەماڵەکایەن لە ماوەی 1750-1794 فەرمانڕه‌و‌ایی ئێرانیان کرد، خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان بوون کە لە شێوەیەکی سێگۆشەیی پێکهاتبوو لە سەر زەمینێکی سپی بەتاو لە پشت شێرێکەو‌ە دەبینرا و لەسەر بەرسێ لای ئاڵاکەشدا هێلێکی باریکی سەو‌ز بەبووە.

شەرەکانی کەریم‌خان بریتی لە دوو بەشن. شەڕی ناوخۆ واتە لە ناو ئێراندا و شەری دەرەکی کە تەنیا یەک دانە بوو ئەویش لەگەڵ عوسمانیەکاندا بوو، کە بوو بە هۆی داگیرکردنی بەسرە لە لایێن کەریم خانەوە.

لە کۆتایی ژیانیدا نەخۆشی ئازارەباریکەی سیلی‌ گرتووە. بە ھۆی پیری کە نزیك بە 80 ساڵ لە تەمەنی تێپەڕیوە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بێ هێزتر بووە. کەریم‌ خان دوای 30 ساڵ و 8 مانگ و 12 ڕۆژ حکوومەت کردن لە ساڵی‌ 1814 کۆچی دوایی کردووە.

دوای كۆچه‌كه‌ی‌ لە گۆشەی باشووری حەساری هونەرستانی سەنعەتی نمازی دەینێژن. دوای دەسەڵاتی ئاغا محەممەد خانی قاجار بە سەر شاری شیراز بە هۆی‌ کینە و ناخۆشەویستی قەبرەکەی دەداتەوە و ئێسکەکانی دەردێنێ و لە توورەکەی دەکا و دەیبا بۆ تاران و لە کاخی گوڵستان لە ژێر پلیکانی ئەو کاخە دەینێژێ تا هەموو ڕۆژێ بە سەری‌دا ڕابرێ و پێی لێ بنێ.

دەڵێن لە زەمانی ڕەزاخاندا دەریانهێناوەتەوە و بردوویانە بۆ گۆڕستانی تاران و لەوێ ناشتوویانە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌