سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

139

شێخ لاھوور

لاهوور جەنگی بورھان تاڵەبانی ناسراو به شێخ لاهوور له‌دایكبووی‌ 1976 له‌ شارۆچکەی کۆیە و نیشتەجێی‌ سلێمانی

لە ساڵی 1988 لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی ئێران بوونە و 1990 چووەتە بەریتانیا. لەوێ لە شارۆچکەی بێکینھام لە لەندەن ژیاوە.

تاڵەبانی خوێندنی ئامادەیی لە کرۆفتۆن پارک تەواو کردوە و پاشان خوێندنی لە کارگێڕی کاردا لە زانکۆی گرین ویچ تەواوکردووە.

ساڵەکانی 1999 بۆ 2001 نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە لە وڵاتی تورکیا، پاشان گەراوەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەزگای دژەتیرۆری دامەزراندووە لە ساڵی 2002 دا

لە ساڵی 2013دا تاڵەبانی بووە بەڕێوبەری دەزگای زانیاری کە دەزگای ھەواڵگیری یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

لە شوباتی 2020 دا لەکۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بووە ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ ھاوتاکەی بافڵ تاڵەبانی.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران

هیوادارین سەرۆک بەردەوام بیت هەولبدات یەگێتیەکەمان لە مالا بارزان و برازاکانی وەربگرێتە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری دەکەین لە مەیدانەکە

  • 1
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌