کۆی دەنگەکان
0
مه‌حموود خانى دزلی
مه‌حموود خان دزلی كوڕی عه‌زیز خانی كوری بارام به‌گه، ساڵی 1870 له گوندی دزڵیی ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت له‌دایک بووه.
پاش مردنی عه‌زیز خان، مه‌حموود خانی كوڕی بۆته جێنشینی و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و له ئه‌نجامی توانا‌و لێهاتوویی خۆیدا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌ی دزڵی و ده‌وروبه‌ری هه‌وراماندا بڵاو كردۆته‌وه و وه‌ك گه‌وره پیاوێكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كورد و سه‌ره‌ك عه‌شره‌ت ناوجەكە ده‌سه‌ڵات ناوبانگی په‌یدا كردووه.
مه‌حموود خان له ئازاد كردنی شاری سلێمانیدا له ده‌ست هێزه‌كانی ئینگلیز رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه.
دوو مه‌سه‌له‌ی زۆر گرنگی داهێنا كه پێشتر ده‌گمه‌ن بوون، ئه‌و یه‌كه‌مین سه‌ره‌ك عه‌شره‌ت بوو كه سنووره ده‌ستكرده‌كانی ره‌تكرده‌وه‌و هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حموودی كردووه.
هه‌ر ئه‌م پیاوه هه‌ڵكه‌وتووه‌ش بوو كه بنه‌ماكانی شه‌ڕی پارتیزانی داڕشت‌و له دوای شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان، به‌م شێوازه‌ی خه‌بات هێزه‌كانی ئینگلیزی شپرزه كرد.
مه‌حموود خانی دزڵی له پێناو رزگاركردنی كوردستاندا قوربانی زۆری داوه‌و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی چه‌ندین جار ده‌ربه‌ده‌ر كراوه‌و له زیندانه‌كانی هندستان‌و عێراق و ئێران‌دا كوێره‌وه‌ری و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری بینیوه‌و زۆر جاریش به ده‌ست به‌سه‌ری ره‌وانه‌ی شاره‌كانی عێراق و ئێران كراوه.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا گوندی دزڵی و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری بووبونه په‌نا و داڵده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌ست رژێمه داگیركه‌ره‌كان هه‌ڵده‌هاتن.
خانی دزڵی چه‌ندین جاریش به خۆی و بنه‌ماڵه‌و جه‌نگاوه‌ره‌كانیه‌وه خه‌باتی چه‌كداریی كردووه دژی رژێمی قاجاری و په‌هله‌وی.
له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌یه‌ك نیشتمانپه‌روه‌رو روناكبیری كورد له حیزبی هیوادا بووه به ئه‌ندام.
مه‌حموود خان دزلی ساڵی 1946 به پیلانی كاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌رمانخوارد كرا‌و له گوندی هانه‌ی قوڵ لە ناوجەی هەورامان به خاك سپێردرا.