چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

مەحموود عوسمان

مەحمود عوسمان ناسراو بە مەحمود سۆرانی، کەسایەتییەکی سیاسی ناوداری کوردە، لە ساڵی 1938 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

لە زانکۆی بەغداد کۆلیژی پزیشکی تەواوکردوە بەپلەی یەکەم، و نازناوی دکتۆریی هەڵگرتووە، لە تەمەنی 18 ساڵییەوە دەستی کردوە بەکاری سیاسی، و پەیوەندی کردوە بەهێزی ڕزگاریخوازی کوردەوە.

چەندین نووسراو و بڵاوکراوەی هەیە، لەشۆڕشی نوێی کوردستان، بەتایبەتی لە باشووری کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە

1954 پەیوەندی کردوە بە هێزی ڕزگاریخوازانەوە و دەستی کردوە بە کوردایەتی.

1962 بۆتە ئەندامی پارتی دێموكراتی کوردستان.

1968 بووە بە نوێنەری مەلا موستەفا بارزانی بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی پارتی دێموكراتی کوردستان لەگەڵ دەرەوەدا.

1970 سەرۆکی لیژنەی وتووێژکردن و ئاگربەست بووە لەنێوان کورد و ڕێژیمی ئەوکاتەی بەغداد (حیزبی بەعسی عەرەبی سۆشیالیستی).

1980 حیزبی سۆشیالیستی کوردستانی دروست کرد لەگەڵ ڕەسووڵ مامەند و عەدنان موفتی دا.

1980 بووە بە سەرۆکی حیزبی سۆشیالیستی کوردستان.

1992 لە یەکەم هەڵبژاردنی ئازادانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێمی کوردستاندا ڕۆیشتوە.

1992 کوردستانی بەجێ هێشتووە و چۆتە بەریتانیا، لەوێ ژیانی بەسەربردوە.

1995 بۆ یەکەمجار گەڕاوەتەوە کوردستان.

2001 ڕۆڵی دیاری بینیوە لە ئاگربەست و ڕێککەوتنی نێوان پارتی دێموكراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

2003 بووە بە ئەندام لەو ئەنجومەنە کاتییەی بەڕێوەبردنی حکوومەتی عێراق.

2004 بووە بە ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی

2005 لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقیدا لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان خۆی پاڵاوتوە.

2006 هەڵبژێردراوە بە ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی.

2010 دیسانەوە کاندید کراوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌