چوارشەممه - 8ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

2

مەلا بەختیار

حیکمەت موحەممەد کەریم ناسراو بە مەلا بەختیار له 1954 لەشاری خانەقەینی‌ باشووری‌ كوردستان لەدایک بووە.

10ی حوزەیران 1970 پەیوەندی بە کۆمەڵەی مارکسیی ـ لینینیی کوردستانەوە کردووە، ئەوەش چەند مانگێک دوای دروستبوونی کۆمەڵەکەوە. لە ساڵی 1974 پەیوەندی بەشۆڕشی ئەیلولەوە دەکات.

لەساڵی 1975 بەفەرمانی سەرکردایەتی کۆمەڵەی مارکسیی ـ لینینیی دەگەڕێتەوە بۆ شاری خانەقین.

ساڵی 1975 دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.

ساڵی 1976، دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ساڵی 1978، دەبێتە لێپرسراوی هەرێمیی ناوچەی هەڵەبجە.

ساڵی 1982، لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.

ساڵی 1984، ئەندامی تیمی دانوستانکاری کوردی بووە لەگەڵ ڕێژیمی عێراقدا.

ساڵی 1991، لە راپەڕینەکانی گەلی کوردا ڕۆلێکی بەرچاوی هەبووە.

ساڵی 1992، بەشداری کۆنگرەی لایەنە سیاسیە ئۆپۆزسیۆنەکانی عێراقی کردووە لە ڤیەنناو کاندیدی پەرلەمانی کوردستانیش بووە.

ساڵی 1993، دەبێتە لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دێموكراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ساڵی 1995، دەبێتە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی کوردستان‌و دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانیش.

ساڵی 1999، بەشداری لەکۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی کردووە لە نیۆیۆرک.

ساڵی 2001، دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لەکۆتایی سالی 2002، بەشداری کۆبوونەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دەکات لە دەبڵن.

لەساڵی 2009، دەبێـە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لەساڵی 2010، دەکرێتە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لەساڵی 1996، سەرپەرشتیاری ناوەندی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.

سەرنووسەری ڕۆژنامەی چاودێر و گۆڤاری مەدەنییەتە‌و چه‌ندین كتێبی‌ نووسیوه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌