کۆی دەنگەکان
287
مە‌سروور بارزانی
مه‌سروور مه‌سعوود مسته‌فا بارزانی ناسراو به مه‌سروور بارزانی، له 1969 له گوندی دیلمان له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه.
له هاوینی ساڵی 1985 له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به رێزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه و له ریزی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخوازه‌وه ده‌ستی به‌خه‌باتی چه‌كداری كردووه.
ساڵی 1988 به‌شداریی مه‌یدانیی داستانی به‌نێوبانگی (خواكوڕه‌ك)ی كردووه له‌دژی سوپای رژێمی دیكتاتۆریی بەعس.
ساڵی 1991 له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو به‌شداری له‌راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستانی کردووە.
قۆناغه‌كانی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی و ئامادەیی له ئێران به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه.
ساڵی 1992 بۆ فێربوون و شاره‌زابوون له زمانی ئینگلیزی رووی له به‌ریتانیا كردووه و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌وێ خوێندوویه‌تی.
دواتر بۆ درێژه‌دان به خوێندن ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه و له زانكۆی ئه‌مه‌ریكا له واشنتۆن دی سی (1993- 1997) ده‌ستی به خوێندن كردووه‌و بڕوانامه‌ی بكالۆریۆسی له زانستە سیاسیەکان به‌ده‌ستهێناوه.
پاشان له هه‌مان زانكۆدا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامه‌ی ماجستێر، لە بواری ئاشتی و چارەسەری ناكۆكییه‌كانی خوێندوویەتی.
ساڵی 1998 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و به‌شداریی له كۆنگره‌ی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه و به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه و بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی پاراستن و هه‌واڵگری پێ سپێردراوه.
ساڵی 2005، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دامه‌زراند.
له كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له ساڵی 2010 به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كه‌مین ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێناو به ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
به فه‌رمانی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 2012 بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش، هه‌واڵگری سه‌ربازی و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان به راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
له دوای ئابی 2014 له به‌رپه‌رچدانه‌وه و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لەگەل هاوپەیمانان پێکهێنا. خودی مە‌سروور بارزانی لەگەل سەرۆک بارزانی بە شێوەیەکی مەیدانی لە بەرەکانی جەنگ ئامادە بوو و بەشداریی لە سەرپەرشتی کردنی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش کردووە.
دامەزرێنەر و سه‌رۆكی فه‌خریی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستانه له دهۆك، كه له دێسه‌مبه‌ری 2013 دا به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دانا.
خێزانداره‌و خاوه‌نی سێ كوڕ و كچێكه.
شاره‌زایی ته‌واوی له نووسین و خوێندنه‌وه و قسه‌كردن به زمانه‌كانی كوردی، فارسی و ئینگلیزی هه‌یه و له زمانی عه‌ره‌بیش تێده‌گات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه