دووشەممه - 16ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

91

مە‌زڵووم کۆبانی‌

فه‌رهاد عه‌بدی‌ شاهین ناسراو به‌ مه‌زلووم كۆبانی‌. ساڵی‌ 1967 له‌ عه‌فرین له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان له‌دایكبووه‌.

ساڵی‌ 1990 پێوه‌ندی‌ به‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانه‌وه‌ كردووه‌. له‌ نووسینگه‌ عه‌بدوڵڵا ئوجالان له‌ سووریا كاری‌ كردووه‌. ساڵی‌ 1996 چووه‌ته‌ باكووری‌ كوردستان. ساڵانی‌ 1997 تا 2003 له‌ ئورووپا نیشته‌جێ‌ بووه‌.

ساڵی‌ 2004 له‌ كه‌مپی‌ مه‌خموور له‌ باشووری‌ كوردستان چالاكی‌ سیایی‌ كردووه‌. ساڵی‌ 2005 ئه‌بێته‌ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ جێبه‌جێكاری‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان.

له‌ 2011 پاش تێكچوونی‌ بارودخی‌ سووریا‌و لاواز بوونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رۆژائاوای‌ كوردستان. وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ هێزه‌كانی‌ یه‌په‌گه‌ ده‌ستبه‌كار ده‌بێ‌‌و ده‌بێته‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتیی‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دێموكراته‌ (هه‌سه‌ده‌).

ساڵی‌ 2014 مه‌له‌فی‌ دانووستانه‌كانی‌ یه‌په‌گه‌‌و ئامریكای‌ گرته‌ ده‌ست.

توركیا ساڵی‌ 2018 خستیه‌ لیستی‌ تیرۆرره‌وه‌.

سه‌رنجام به‌ وته‌ی‌ خۆی‌ له‌نێوان ژینۆساید‌و سازشدا، به‌ دژی‌ توركیا سازشێكی‌ به‌ ئازاری‌ له‌گه‌ڵ‌ رووسیا‌و به‌شارئه‌سه‌د هه‌ڵبژارد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌