کۆی دەنگەکان
4
میكی لێڤی
میكی لێڤی جووێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی جزیری باكووری كوردستانه. له ساڵی 1951 له شاری ئورشه‌لیمی ئیسرائیل له دایك و باوكێكی كورد له‌دایكبووه.
میكی لێڤی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیسرائیل (كنێست)ـه.
به‌كالۆریۆسی له زانستی سیاسی زانكۆی حه‌یفا به‌ده‌ستهێناوه. دواتر ماسته‌ری له زانكۆی دێربی خوێندووه.
له كه‌رتی ئه‌منی و پۆلیسی ئیسرائیل‌دا رۆڵی بینیوه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئورشه‌لیم بووه.
هه‌روه‌ها راوێژكاری ئاسایشی ناوخۆیی و ئاسایشی شارستانی بووه له رووسیا و به‌رازیل.
بۆ یه‌كه‌مجار له 2013 بووه‌ته ئه‌ندامی كنێست.
وه‌زیری دارایی بووه له كابینه‌ی 33یه‌مینی ئیسرائیل.
میكی لێڤی له ساڵی 2021 له كۆی 120 ئه‌ندامی كنێست، 67 ئه‌ندام له به‌رژه‌وه‌ندی لێڤی ده‌نگیان دا و ناوبراو بوو به سه‌رۆكی پارله‌مان.
شانازی بە كوردبوونیه‌وه ده‌كات و پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه و چه‌ندین جار له‌و باره‌وه لێدوانی داوه.