هەینی - 23ی خەرمانانی 2724

کۆی دەنگەکان

1,846

مستەفا ھیجری

مستەفا ھیجری لە ساڵی 1945 لە نەغەدەی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان لە دایکبووە.

لیسانسی ئەدەبیاتی فارسیی لە زانکۆی تاران گرتووە.

ساڵی 1358ى هه‌تاوی‌ (1979) پەیوەست بووە بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ساڵی 1979 بووتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ساڵی 1980 بووتە ئەندامی دەفتەری سیاسی.

مستەفا ھیجری بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و ئازەری دەتوانێ قسە بکات.

بەرپرسایەتییەکان:

ئەندامی کۆمێتەی ناوەندی، بەرپرسی رادیو دەنگی کوردستانی ئێران 1359 ھەتاوی

ئەندامی دەفتەری سیاسی، بەرپرسی کۆمیسیونی ماڵی 1359 تا 1364

ئەندامی کۆمێتەی ناوەندی، بەرپرسی ناوەندی ئاژوان 1364

ئەندامی کۆمێتەی ناوەندی، بەرپرسی زانکۆ 1366

ئەندامی دەفتەری سیاسی، بەرپرسی کۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی 1367 تا 1371

جێگری سکرتێری گشتی، بەرپرسی کۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی 1368 تا 1371

سکرتێری گشتی 1371 تا 1374

جێگری سکرتێری گشتی، بەرپرسی کۆمیسیونی چاپەمەنی 1374 تا 1379

ئەندامی دەفتەری سیاسی، بەرپرسی کۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی 1379 تا 1383

له‌دوای‌ كۆنگره‌ی‌ 13ی‌ حیزبه‌وه‌ دووباره‌ بوویه‌وه‌ به‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران‌و ئێستاش به‌رپرسی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و حیزبه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ 16هه‌مه‌وه‌ به‌ جێگه‌ی‌ سكرتێر ده‌ڵێن لێپرسراوی‌ گشتی‌‌و ئێستا لێپرسراوی‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌