چوارشەممه - 5ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

2

مستەفا مەولوودی

ساڵی 1337ی ھەتاوی (1358ی زایینی) له‌ گوندی ماسوێ سەر بە شاری نەغەدەی رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان لەدایکبوو.

مستەفا مەولوودی لە ساڵی 1979 (1358ی ھەتاوی) بوو به‌ پێشمەرگەی‌ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی‌ ئێران. لە کۆنگرەی حەوتەوە ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکراتە. لە کۆنگرەی دوازدەوە بووە بە ئەندامی دەفتەری سیاسیی.

پاش جیابوونه‌وه‌ی‌ حدك له‌ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی‌ ئێران لە کۆنگرەی چواردەی‌ حدك (كۆنگره‌ی‌ یه‌كه‌مى دواى جیابوونه‌وه‌ له حیزبی دێموکرات) وەکوو جێگری سکرتێری حدک دیاریکراوە.

لە/2017 دا لە لایەن کۆمیتەی ناوەندییەوە بە سکرتێری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەستنیشان کراوە، دوای ئەوەی خالید عەزیزی وازی لەو پۆستە ھێنا.

دوای‌ کۆنگرەی 17ی حدك لە ساڵی 2019 ( 1398ی ھەتاوی) بۆوه‌ به‌ جێگری‌ سكرتێرى حدك.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌