پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

موراد قەرەیلان

موراد قە‌رە‌یلان لە ساڵی 1954 لە شارۆچکە‌ی بێرەجووگی سە‌ر بە شاری ئورفا لە باکوری کوردستان لە دایک بووە.

دە‌رچووی پە‌یمانگە‌ی تە‌کنیکە بە‌شی میکانیک. لە ساڵی 1979 پە‌یوە‌ندی بە ڕیزە‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە، لە ساڵی 1980 تورکیا بە جێدە‌ھێلێت و تاوە‌کو ساڵی 1992 لە سوریا کاری ڕێکخستنی پارتە‌کە‌ی بە‌ڕێوە‌دە‌بات.

لە ساڵی 1992 دێتە شاخ و وە‌ک فە‌رماندە‌یە‌کی کاریگە‌ری گە‌ڕیلا دە‌ردە‌کە‌وێت. دوای دە‌ستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سە‌رۆکی پە‌کە‌کە بۆ ماوە‌ی ساڵێک دە‌بێتە بە‌رپرسی ئە‌م پارتە لە ئورووپا، دواتر جارێکی تر دە‌گە‌ڕێتە‌وە شاخە‌کانی کوردستان.

دوای دامە‌زراندنی کۆنگرە‌ی گە‌ل لە ساڵی 2000 و دواتریش دامە‌زراندنی کە‌جە‌کە کۆما جڤاکێن کوردستان لە‌لایە‌ن پە‌کە‌کەە‌وە لە ساڵی 2003 بوو بە سە‌رۆکی کۆنسە‌ی سە‌رۆکایە‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان و پە‌کە‌کە و لە 10ی تەمموزی 2013 لەم پۆستە یانی لە سەرۆکی کونسەی کەجەکە کەوت لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی کۆنگرەی گەل لەجێگای ئەو جەمیل بایک و بەسێ ھۆزان کرانە ھاوسەرۆکی کەجەکە.

کە‌سی دووە‌می پارتی کرێکارانی کوردستان و سە‌رکردە‌ی ئێستای ئە‌و پارتە. لە دوای دە‌ستگیرکردنی کە‌سی یە‌کە‌می پە‌کە‌کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئە‌و بوو بە سە‌رکردە ئە‌و پارتە و سەرکردەی هەپەگەیە. سە‌رۆکی پێشووی کۆنسە‌ی سە‌رۆکایە‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان بوو.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌