پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

21

نەوشیروان مستەفا

نەوشیروان مستەفا ئه‌مین ساڵی 1944 لە گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە.

ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.

  لە سەرەتای حەفتاکان چووەتە نەمسا و ماستەری لەیاسای نێودەوڵەتی لە نەمسا خوێندووە.

 سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کار و چالاکی سیاسی کردووە و یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسی لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵانی 1963 و 1964 بووەتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان.

 ساڵی 1967 بووەتە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان باڵی مەکتەبی سیاسی.

 ساڵی 1969 خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری بووە.

 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

 سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەران بووە.

 درووستکەری باڵی ریفۆرمبوو لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

 تا ساڵی 2006 جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.

لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی لە نێو یەکێتی ھێنا.

دواتر کۆمپانیای وشەی دامەزراند.

 لە ساڵی 2009  بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیستی گۆڕانی دروستکرد.

 چەندین کتێبی لە بواری سیاسیی و مێژوویی و ئەدەبی هەیە.

 لە ساڵی 1981 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.

نەوشیروان مستەفا ساڵی 2017 لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌