پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

0

نەوزاد ھادی

نەوزاد ھادی لەدایکبووی 1963ـیه‌ لەشاری ھەولێر.

نەوزاد ھادی لەساڵی 2004 تاوەکوو ئەیلوولی 2019، پارێزگاری ھەولێر بووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کارەبا وەرگرتووە لە زانکۆی سەلاحەدین.

لەساڵانی نێوان 1992 تاوەکوو 1996 لە مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی دێموكراتی کوردستان، وەک ئەندازیارێک لە ئێزگەی دەنگی کوردستانی عیراق و تەلەڤزیۆنی کوردستان کاری کردووە.

لەساڵی 1997 وەک بریکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کابینەی 4 بووە و تا ساڵـی 2004 لە پۆستەکەیدا بەردەوام بووە.

ناوبراو جگە لەزمانی کوردی ھەریەک لە زمانی عەرەبی ئینگلیزی و فارسی بەباشی دەزانێت، خێزاندارە و سێ کوڕ و تاکە کچێکی ھەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌