کۆی دەنگەکان
11
نێچیرڤان بارزانی
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی، ناسراو به نێچیرڤان بارزانی که مهلا مستەفا بارزانی یه، 21ی ئەیلوولی 1966 لە بارزان لە دایک بووە.
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و دووەم سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستانه دوای پێکهێنانی دامهزراوهی سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان له ساڵی 2005.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە کابینەی هەشتەم لە ساڵی 2014 ـ 2019، لە کابینەی حەوتەم لە ساڵی 2012 ـ 2014، کابینەی پێنجەم لە ساڵی 2006 ـ 2009، کابینەی چوارەم لە ساڵی 1999 ـ 2006، هەروەها جێگری سەرۆک وەزیران بووە لە کابینەی سێیەم لە ساڵی 1996 ـ 1999.
نێچیرڤان بارزانی لە بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی تاران دەستی بە خوێندن کردووە، بەڵام بە هۆی هەندێک هۆکاری سیاسی و تایبەتهوه نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات.
بارزانی بڕوانامەی دکتۆرای شانازی لە زانکۆی واشنتۆن ئاند جێفەرسن لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمهریکا پێبەخشراوە.
نێچیرڤان بارزانی زمانی کوردی و فارسی پاراوە و زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش بە باشی دەزانێت.
نێچیرڤان بارزانی خێزاندارە و پێنج منداڵی هەیە.