پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ئومێد سەباح

ئومێد سەباح عوسمان لە دایکبووی 1980 له‌ کەرکووک

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران له‌ كابینه‌ی‌ نۆی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە

بەکالۆریۆس لە یاسا، یەکەمی سەر زانکۆی موسڵ

ماجستیر لە یاسای تایبەت، زانکۆی سلێمانی

دکتۆرا لە یاسای تایبەت، زانکۆی سەڵاحەددین

ساڵی 2019 ناونیشانی پرۆفیسۆری وەرگرت

ساڵی 2014 ناونیشانی یاریدەدەری پرۆفیسۆری وەرگرت

ساڵی 2010 ناونیشانی وانەبێژی زانکۆی وەرگرت

ساڵی 2007 ناونیشانی یاریدەدەری وانەبێژی وەرگرت

لە ژمارەیەک زانکۆ و پەیمانگا مامۆستا بووە

وانەی بە قۆناغی ماجسیر و دکتۆرا گوتووەتەوە

وانەبێژی لە پەیمانگای قەزایی هەرێمی کوردستان کردووە

سەرپەرشتیاری ژمارەیەک لێکۆڵینەوە و نامەی دەرچوونی کردووە

ئەندامی لێژنەی تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ژمارەیەک لە لێکۆڵینەوە و نامەی دەرچوونی ماستەر و دکتۆرا بووە.

لە مانگی 7ـی 2019ەوە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە

لە نێوان ساڵی 2012 بۆ 2017، وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بوو

لە نێوان ساڵی 2004 بۆ 2012 لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کاری کردووە

 چه‌ندین توێژینەوەی‌ ئەکادیمی و كتێبی‌ هه‌یه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌