پێنجشەممه - 6ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

10

ئومێد خۆشناو

ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن ناسراو به‌ ئومێد خۆشناو له‌دایكبووی‌ 1977
پارێزگاری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێره.

ئەندامی خولی پێنجه‌می‌ پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی‌ پارتی‌ دێموكراتی‌ كوردستانه‌‌و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ بوو، به‌ڵام له‌دوای‌ كۆچی‌ دوای‌ دوكتور فرسه‌ت سۆفی‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشیی‌ كڕۆناوه‌، بوو به‌ پارێزگاری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر له‌ 2021.

بەكالۆریۆسی لە راگەیاندن و رۆژنامەوانی ھەیە

ماستەری لە یاسای گشتی ھەیە

ئەزموونی 12 ساڵی لە بێژەری سیاسی و كاری میدیایی ھەیە

سكرتێری پێشووی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان بووە

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بووە لە خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان

ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بووە بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌