پێنجشەممه - 6ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

0

عومەر سەید عەلی

عومەر سەید عەلی، ساڵی 1945 لە گەڕەکی شێخان لە سلێمانی لەدایکبووەو خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی و لە ساڵی 1974 تەواو کردووە، بەڵام هەمان ساڵ بۆتە پێشمەرگە.

لە ساڵی 1975 بوەتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان و دوای ساڵێك لەلایەن حيزبی بەعسەوە دەستگیركرا و بەشەش ساڵ زیندانی سزادرا، بەڵام دوای سێ ساڵ زیندانیی و لە 1979 بەر لێبوردنی گشتی کەوت.

ساڵی 1980 بە بۆردومانی فڕۆکە بە سەختی بریندار بووە و دوای راپەڕینی ساڵی 1992 بۆتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەكێتی.

ساڵی 2005 بەدواوە لە باڵی ریفۆرمی ناو یەكێتی كاریكردووە، كە نەوشیروان مستەفا رێكخەری پێشوی بزوتنەوەكە سەركردایەتی ئەو باڵەی دەكرد.

ساڵی 2009 وازی لە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان هێناوە و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و ژمارەیەك ئەندامی تری مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی بزوتنەوەی گۆڕانیان دروستكرد.

دوای كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، عومەری سەید عەلی لە 25ی تەمموزی 2017 بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا و ئەمڕۆ شەممە 14ی ئەیلول جارێكی تر بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرایەوە.

لە سەردەمی عومەری سەید عەلیدا، بزوتنەوەی گۆڕان توشی شكستی گەورە بوو، لە هەردوو هەڵبژاردنی رابردوی پەرلەمانی كوردستان و عیراق و دەنگەكانی بزوتنەوەكە بۆ زیاتر لە نیوە كەمیكرد و لە 24 كورسییەوە ئێستا خاوەنی 12 كورسی پەرلەمانی كوردستان.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌