پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

عوسمان بایدەمیر

عوسمان بایدەمیر لەدایکبووی 1971 له‌ باكووری‌ كوردستان، کەسایەتی سیاسی و پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ.

لە ساڵی 2004ـەوە تا ساڵی 2014 سەرۆکی شارەوانیی ئامەد و ئەندامی ئێستای پارتی ئاشتی و دیموکراسیە. لەساڵی ١٩٩٩ هاتە نێو کەیسی عەبدوڵڵا  ئۆجەلان بووەتە یەکێ لەو پارێزەرانەی کە بەرگری لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد.

بایدەمیر لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە مانگی مارسی 2014دا، وەک بەربژێری پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە شاری ڕحا (ئورفا) دیاری کرا بەڵام سەرەڕای زیادکردنی دەنگەکانی حیزبەکەی، نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێ.

عوسمان بایدەمیر، لە دوا هەڵبژاردنی گشتیی تورکیادا کە ڕۆژی حەوتی حوزەیرانی ٢٠١٥ بەڕێوەچوو، وەک بەربژێری هەدەپە لە ڕحا، توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێ و ببێتە نوێنەری ئەو شارە لە پارلەمانی تورکیا.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌