پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

عوسمانی حاجی مارف

عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتە‌ی ناوە‌ندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە وە یەکێکە لە کەسایەتیە ناسراوەکانی بزوتنەوەی چەپ لە کوردستان و عێراقدا.

ساڵی 1954 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەو شارە تەواو کردوەو و دوایی بۆ خۆندن چۆتە شاری بەغدا. لەوێ تێکەڵاوی سیاسەت بوە و یەکێک بوە لە دامێزرەنەرانی رێکخراوی یەکێتی تێکۆشانی کارگەران. یەکێک بووە لەو سێ کادرە "موئەیەد ئەحمەد، ئەمجەد غەفور، نادر عەبدولحەمید"، کە رێکخراوی رەوتی کۆمۆنیستیان لەھاوینی 1984 دروستکردووە. یەکێک بووە لەو 10 کادرانەی بزووتنەوەی چەپ لە1993دا "حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق"یان راگەیاندووەو یەکەم سکرتێری ئەو حزبە بوە.

پاش دروستبونی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆتە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ئەو حزبە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌