پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

عوسمان ئۆجەلان

عوسمان ئۆجەلان ساڵی 1958 لە یەكێك لە گوندەكانی سەر بە شاری خەلفەتی لە پارێزگای ڕووهای لە باكووری كوردستان لەدایكبووە.

عوسمان ئۆجەلان (به‌ نازناوی‌ فه‌رهاد له ‌ PKK) شەڕکەر، سیاسەتوان و فەرماندەی پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستان و هه‌روه‌ها برا بچووکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سه‌رۆكی‌PKK  بوو.

ئه‌و كه‌ یەکێک بوو لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە، دوای جیابوونەوەی لە و حیزبە لە ساڵی 2004ـەوە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوو.

عوسمان پێش چوون بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، له‌ کاتی دامەزراندن لە ساڵی 1978 و تێپەڕکردنی دوو ساڵ لە لیبی، لە کۆلێژی مامۆستایان درێژه‌ی‌ به‌ خوێندن دا. لە ساڵی 1986 چووە ناو کۆمیتەی ناوەندی و لە دەیەی 1990 چوو بۆ کۆمیتەی بەڕێوەبردن و لە ئاستی فەرماندەیی پەکەکە وەکوو کەسی دووهه‌ی لێھات. بەڵام لە ساڵی 1992 لە دوای واژۆکردنی ئاگربەستی شەڕی براکوژی نێوان دوو حیزبی باشووری کوردستان واته‌ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، گووتی کە لەلایەن پەکەکەوە بەند کراوە.

دوای‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ PKK لە زۆر ڕووەوە پێچەوانەی‌ سیاسەتی‌ پەکەکە لێدوان و هەڵوێستی‌ سیاسی‌ دەنواند.

ساڵی‌ 2021 لە تەمەنی‌ 63 ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری هەولێر كۆچی‌ دوایی‌ كرد و له‌ هەرێمی باشووری‌ کوردستان بەخاک سپێردرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌