پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

17

قوباد تاڵەبانی

قوباد جەلال حیسامەددین لەدایکبووی 1977 ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کوڕی جەلال تاڵەبانییە.

قوباد ژیانی زۆربەی لە بەریتانیا بەسەربردوە. لەپاش تەواوكردنی ئامادەیی قوباد تاڵەبانی گرنگی بەخوێندنی ئەندازە داوە و دیبلۆمی لە میكانیكی ئۆتۆمبیل بەدەستهێناوە، پاشان بڕوانامەی ئەندازەی میكانیكی لە زانكۆی كینگستۆن لە لەندەن بەدەستهێناوە.

پێش ئەوەی دەست بکات بە کاری سیاسی خەریکی کاری ئۆتۆمبیلی ئیتالی بووه.

لە کاتی دوو ئیدارەیی کوردستان لە بەشی سەوزدا لەساڵانی 2001 بۆ 2003 یاریدەدەری بەرھەم ساڵح سەرۆکی حکوومەتی ئەو ناوچەیەی ھەرێم بوو. دواییش بۆتە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەدوایشدا بە پلەی وەزیر لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاری کردووە، لە ئێستاشدا جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم.

لە ساڵی 2006 و دوای یەکگرتنەوەی ئیدارەکانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی ھەرێمی ئەکرد لە ئەمریکا تا دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە ساڵی 2012دا و وەرگرتنی پۆستی بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون کە پلەی وەزیری ھەیە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بووە لە كابینەی حەوتەم، سەرۆكایەتی دەستەی تەنسیق و بەدواداچوونی وەزاری كردووە كە خۆی دایمەزراندبوو.

قوباد یەكەمجار لە 2014 وەك جێگری سەرۆكی حكومەت دەستنیشان كرا.

ساڵی‌ 2019 بۆ جاری‌ دووهه‌م بوو به‌ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

خێزانی ناوی "شێری کراھام"ـە و پێشتر کارمەندی ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری عێراق بووە.

تاڵەبانی لەگەڵ شێری خێزانی و هەردوو منداڵەکەیدا ئاری و لارا لە هەولێر دەژین. هەردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی بەباشی دەزانێت.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌