چوارشەممه - 8ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

1

رێبەر ئه‌حمه‌د

رێبەر ئه‌حمه‌د خالید لە دایکبووی 1968

وەزیری ناوخۆ له‌ كابینه‌ی‌ نۆی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

ماستەر لە بواری ئاسایشی نیشتمانی لە زانکۆی ئاسایشی نیشتمانی عیراقی لە بەغدا لە ساڵی 2007.

بەکالۆریوس لە ئەندازیاری شارستانی، زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر، لە ساڵی 1997.

پلەی لیوایە و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی هاوبەش لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌ 2012 ـه‌وه‌.

بەڕێوەبەری شیکردنەوەی هەواڵگری لە ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 2005 ـ 2012.

بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی رێکخراو لە بەرگریی سەر بە دەزگای پاراستن، 2000 ـ 2005.

بەڕێوەبەری بەدواداچوون لە مەکتەبی رێکخستن، 1997 ـ 2000.

ئەندامی لیژنەی راپەراندنی یه‌كیه‌تیی‌ قوتابیانی کوردستان 1993 ـ 1997.

ئەندامی مەکتەبە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، 1997 تا ئێستا.

ئەندامی رێکخراوی شانەدەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان لە ساڵی 2000.

ئەندامی یه‌كیه‌تیی‌ ئەندازیارانی کوردستان.

جگه‌ له‌ كوردی‌ شاره‌زایی‌ هه‌یه‌ له‌ زمانه‌كانی‌ عەرەبی، ئینگلیزی و فارسی‌.

 یەکێکە لە رزگاربووانی ئەنفال و 18 کەسی بنەماڵەکەی ئەنفالکراون

نیشتەجێی‌ هەولێره‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌