پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ڕێواز فایەق

ڕێواز فایەق حوسێن لە دایکبووی 1977‌، لەناوچەی پێباز سەر بە شارۆچکەی کەلار.

ڕێواز فایەق بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستھێناوە. دواتر ماستەری لە یاسا نێودەوڵەتییەکان تەواوکردووە. ھەروەھا بڕواننامەی دکتۆری لە یاسای شارستانی ھەیە. ئەو پسپۆڕێتی ھەیە لە یاسای شارستانی.

بەرلەوەی ببێتە ناو کاری پەرلەمانییەوە، چەندین پلە و پۆستی دیکەی ھەبوو لەوانە، یاریدەدەری دادوەر بووە لەدادگای بەرایی دەربەندیخان، لێکۆڵەری داد بووە لەدادگای بەرایی دەربەندیخان، بەرپرسی بەشی یاسایی لەپەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بووە ھەروەھا ماوەیەکیش وەک مامۆستای زانکۆ کاری کردووە، بڕواننامەی ماستەر و دکتۆرای ھەیە.

ڕێواز لە سالی 2013، لەھەڵبژاردنەکانی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دەنگی پێویست دەھێنێت، دوای کاندیدبوونی لەسەر حیزبی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. دواتر بۆ ھەڵبژاردنی 2017، جارێکی دیکە ھەڵدەبژێردرێتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان و دەبێتەوە ئەندام پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکێتیی لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.

لە 11ی تەممووزی 2019، شوێنی ڤالا فەریدی گرتەوە و بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

دانیشتووی‌ هەولێره

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌