سێشەممه - 18ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

سەکینە جانسز

سەکینە جانسز ساڵی 1958 لە دێرسمی باکووری کوردستان لە بنەماڵەیەکی کوردی عەلەوی ھاتۆتە دونیاوە.

یەکێکە لە دامەزرێنه‌رانی‌ پارتی کرێکارانی کوردستانه‌. لە سەرەتای حەفتاکانەوە چالاکی سیاسی ده‌ست پێكردووه‌‌و ساڵی 1978 لە میتینگی دامەزراندنی پارتی کریکاراندا کە لە لجێی ئامەد سەکینە بە ناوی نھێنی سارە‌ نوێنەری ھەرێمی خارپێت بوو و لە کۆی 22 ئەندام، یەکەم ئەندامی مێینەی ناو رێکخراوەکە بوو.

ساڵی 1979 لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە تاوانی تیرۆر دەستگیرکراوە و لە پاش شۆڕشی 1980 لە زیندانی ناوداری ئامەددا گیرا. لەوێ ئەشکەنجە کرا بەڵام دوای ڕزگاربوون لە زیندان دیسان دەستی کردەوە بە چالاکیە پێشووەکانی. پاش دەرچوونی لە زیندان ساڵی 1991 پەیوەندی بە حیزبەوە کرد لە دۆڵی بیقاع لە لوبنان و دواتر چیاکانی خواکورکی برادۆست لە باشووری کوردستان. لە سالانی دواتر چووە ئەورووپا و لە 1998 مافی په‌نابه‌ریی‌ سیاسیی لە فەڕەنسا وەرگرت و بوو نوێنەری PKK لە ئورووپا.

سەکینەساڵی‌ 2013 لە پاریس تیرۆر کرا لەگەڵ دوو لە ئەندامانی ھاوخەباتی خۆی کە لەیلا سۆیلەمەز و فیدان دۆغان بوون.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌