هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

سەلاحەدین بەھائەدین

سەلاحەدین محه‌ممه‌د بەھائەدین سادق لە دایکبووی 1950 ی شارۆچکەی تەوێڵەیە لە نزیک شاری ھەڵەبجە.

دەرچوی دار المعلمینی سالی 1968 و 1969 یە و کاری مامۆستایی ئەنجام داوە لە ساڵەکانی 1971 بۆ 1981.

لە ساڵی 1981 عێراقی بەجێھێشت و زیاتر لە 10 ساڵی دور لە عێراق لە وڵاتەکانی ئێران و تورکیا و وڵاتانی کەنداو بەسەر بردووە تا كاتی‌ راپه‌ڕین.

دواتر بەشدار بوو لە پێکھێنانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و راگەیاندنی لە 6/2/1994 دا و دواتر لە کۆنگرەی یەکەمی دا بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرا و دواتریش لە کۆنگرەکانی دووەم و سێھەم و چوارەم و پێنجەم دا بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرایەوە. لە پاش روخانی رژێمی‌ به‌عس دیاری کرا بووە به‌ ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی.

لەکۆنگرەی حەفتەمدا لە 2016 دووبارە هەڵبژێردرایەوە وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتوو.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌