پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

13

ساڵح موسلیم

ساڵح موسلیم مەحەممەد لەدایکبووی ساڵی 1951 له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان.

ساڵح موسلیم، کوڕە ھەژارێکی گوندی شێرانە سەر بە کۆبانێ، لە کۆبانێ خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووەو دواتر لە بەر چەند ھۆکار، لە شاری دیمەشق و لە ئامادەیی ئه‌لكه‌واكبی‌ لە حەلەب خوێندنی دواناوەندی ساڵی 1969 لە بەشی زانستی بە کۆتاھێناوە. بۆ خوێندنی زانکۆ دەچێتە ئەستەنبۆل لە زانکۆی تەکنیکی/ کۆلیژی ئەندازیاری کیمیا دەخوێنێ و ساڵی 1977 تەواوی دەکات و لەوێوە بەرەو لەندەن بەڕێ دەکەوێت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی.

پاش گەڕانەوەی دەچێتە وڵاتی سعوودیەو دەبێتە کارمەند لە دەزگای پترۆمین سەر بە وەزارەتی نەوتی سعودیە، ھەر لەوێ لە رێگەی چەند کوردێکەوە دەبێتە ئەندام لە پارتی کرێکارانی کوردستان. دوایی ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە کۆبانی و کاری ئاسایی خۆی دەکات وەک ئەندازیارێکی کیمیاوی بێ ئەوەی لە کاری حیزبی و سیاسی داببڕێت. بوو بە ئەندام لە مەکتەب سیاسی پارتی جڤاکی نیشتمانی دێموكراتی کە ساڵی 1998 دامەزراوە. پاشان ڕۆژاوا پارتی پەیەدە (پارتی یەکێتی دێموكراتی) ساڵی 2003 دامەزرا و سالح تێیدابوو بە ئەندامی لیژنەی جێبەجێکردن.

لە ئەیلوولی ساڵی 2010 لە کۆنگرەی چوارەمی پەیەدە کرا بە سەرۆکی حیزب. لە شەڕی ئازادکردنی ڕۆژاوا، شەرڤانی کوری ساڵح موسلیم ساڵی 2013 گیانی لەدەستدا.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌