پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

8

شاسوار عەبدولواحید

شاسوار عەبدولواحید قادر ئیبراھیم ناسراو به‌ شاسوار عه‌بدولواحید لەدایکبووی 1979 له‌ سلێمانی‌.

دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای نالیا و تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نالیایە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سلێمانی.

له‌ منداڵیدا له‌ كه‌بابخانه‌كه‌ی‌ باوكی‌ كاری‌ كردووه‌.

لەتەمەنی 15 ساڵیدا، لەدووکانەکەی باوکی ھاتەدەرەوە و دووکانێکی یاری ئەلیکترۆنی دانا.

لە ساڵی 1995 کە لە قۆناغی پێنجەمی زانستی بوو، وازی‌ لە خوێندن هێنا‌و خەریکی کاری بازرگانی بووە لەنێوان بەغدا و سلێمانی. لە سلێمانییەوە ئامێری یاریکردنی ئەلیکترۆنی دەبرد بۆ بەغدا و لەوێشەوە.

پاش چوار ساڵ دابڕان لەخوێندن، لە ساڵی 1998 گەڕاوەتەوە بۆ خوێندن.

ساڵی‌ 2001دا رۆشت بۆ ئاڵمانیا‌و له‌وێ‌ به‌ناوی‌ هه‌یسه‌م عه‌بدولواحید قادر داوای‌ په‌نابه‌ری‌ ده‌كا. سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئیقامه‌ وه‌رده‌گرێ‌ به‌ڵام دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م ده‌گه‌رێته‌وه‌ كوردستان.

لە ساڵی 2001–2002 دەستی بەخوێندن لەزانکۆی سلێمانی کرد.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2005دا خوێندنی بەکالۆریۆس لە بەشی ئەندازیاریی بیناکاری لە زانکۆی سلێمانی تەواو دەکات، لە کۆمپانیای بەرزی بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی ـ سنووردار دەست بەکاردەبێت بۆ ماوەی یەک ساڵ وەکو ئەندازیار کاردەکات.

دواتر دەچێتە ھەولێر و کاری بەڵێندەرایەتی بچووک دەکات و لە گوندی ئینگلیزی کاردەکات.

لە سەرەتای بڕیاری کردنی ڕیفراندۆمەوە شاسوار عەبدولواحید دژایەتی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەرکرد و بە بڕیارێکی ھەڵەی زانی لەگەڵ نزیک بونەوەی کاتی ڕیفراندۆم بەرەی "نەخێر لە ئیستادا"ی‌ ڕاگەیاند و داوای کرد دەنگ بدەن بە نەخێر لە ڕیفراندۆمدا. دواتر قەوارەی نەوەی نوێی دامەزراند و خۆشی بوو به‌ سەرۆکی قەوارەی نەوەی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی کوردستان.

شاسوار ناوچه‌ی‌ گه‌شتیاریی‌ چاڤی‌ لاندیشی‌ دامه‌زراند. به‌و بۆنه‌وه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆری‌ له‌ حكوومه‌ت وه‌رگرت‌و نه‌یدایه‌وه‌‌و پشكه‌كانی‌ چاڤی‌ لاندیشی‌ به‌ 10 هه‌زار كه‌س داو دواتر شكستی‌ هێنا.

خاوه‌ن پشكه‌كان به‌رده‌وام داوای‌ قه‌رزاكانیان له‌ شاسوار ده‌كه‌ن‌و حكوومه‌تیش داوای‌ پاره‌كه‌ی‌ ده‌كات‌و ده‌ستی‌ به‌سه‌ر چاڤی‌ لاندا گرت.

كۆمه‌ڵێك كێشه‌شی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندام پارلمانه‌كان له‌سه‌ر لیستی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ پێك هات‌و تۆمه‌تباریان كرد به‌ سیخوڕی‌‌و كامێرادانان له‌ ژووره‌كانیان.

شاسوار به‌رده‌وام خه‌ڵك هان ده‌دا بۆ ناڕه‌زاه‌تیی‌ ده‌ربڕین له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌