پێنجشەممه - 12ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

6

شێخ سەعیدی پیران

شیخ سەعید ساڵی 1865 لە ناوچەی پاڵوو له‌ باكووری‌ كوردستان لەدایكبووە.

ساڵی 1865 له‌ ناوچه‌ی پاڵوو لە خارپێت له‌دایكبوو‌

 یه‌كێك بوو‌ له‌ شێخه‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی

 له‌ شاری خنیس خوێندنی ئایینی ته‌واوكرد

 سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌رخۆبوونی كوردستان بوو

 له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كوردی هاوڕێی بڕیاری هه‌ڵگیرسانی شۆڕشیان دا‌

 ئامانجی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو‌

 ساڵی 1924 یاداشتنامه‌یه‌كی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان نارد‌

 رۆژی 13ـی شوبات به‌كۆنترۆڵكردنی لیجێی ئامه‌د شۆڕشی ده‌ستپێكرد

 به‌شێكی شاری مێردینیان كۆنترۆڵكرد

 له‌ گه‌مارۆی ئامه‌د شكستیان هێنا

 ساڵی 1925 له‌ سێداره‌درا

 پێگەی کۆمەڵایەتی، زیرەکی و لێھاتوویی شێخ سەعید، هۆكاری سەرەکی بوون بۆئەوەی کۆمەڵەی سەرخۆبوون پەیوەندییەکی راستەوخۆ و پتەو بە شێخەوە بکات.

 سه‌ره‌تا بڕیاردرا یاداشتێک دەربارەی پشتگیری نەتەوەی کورد بۆ کۆمەڵەی نەتەوەکان بنێرن. دواتر بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری و پاڵپشتیی له‌ سه‌رۆكهۆزه‌كانی دیكه‌ی کوردی باشوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستان سه‌ردانی هەندێک لەو پارچانەی كوردستانی کرد و ماوه‌ی ساڵێكیش خه‌ریكی ئامادەکاری بوو بۆ راپه‌ڕین.

له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئادار و دوای شه‌ڕێكی قورس، هێزه‌كانی شكان و 26 له‌ هاوڕێ تێكۆشه‌ره‌كانی له‌ مه‌یدانی ده‌ریاچه‌ی ئامه‌دی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئەوکاتەی توركیا به‌تۆمه‌تی یاخیبوون و دژایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا و ده‌ستپێكردنی شۆڕش له‌ سێداره‌دران.

 تاوه‌كو ئێستاش شوێنی گۆڕه‌كانیان نادیاره‌ و ته‌نیا له‌ ئه‌رشیفه‌ نهێنییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیادا ماوه‌ته‌وه‌. سه‌رباری ئه‌وه‌ی سیاسه‌تڤانان و كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد به‌رده‌وام داوای ئاشكراكردنی شوێنی گۆڕه‌كانیان و ناشتنیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ كاتێك وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌