کۆی دەنگەکان
0
سمایل شه‌ریفزاده
سمایل شه‌ریفزاده ساڵی 1942 له شاری مه‌هاباد له خیزانێکی بازرگان له دایک بوو. ئه‌و کاته مه‌هاباد ناوه‌ندی جووڵانه‌وه‌ی رزگاری‌خوازی کوردستان بوو.
شه‌ریفزاده خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و پۆلی پێنجی مه‌دره‌سه‌ی ناوه‌ندی له مه‌هاباد خوێندبوو . ساڵی شه‌شی ناوه‌ندی له تاران له کولیژی ئه‌لبرز ته‌واو کردبوه.
پاشان له رشته‌ی ئه‌لێکترومکانیک دا، له خوێندنگه‌ی فه‌ننی زانستگه‌ی تاران خوێندنی درێژه پێدا . سمایل له پۆلی چواری ناوه‌ندی به دواوه، سه‌باره‌ت به موتالعه کردنی کتێبی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی،و هه‌ست کردن به بێ‌به‌شی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌بوونی ئازادی‌و دێموکراسی له ئێران ، تووشی ئاڵۆگۆرێکی فکری هات.
ساڵی 1961 له کاتی په‌لاماردانی زانستگه‌دا، له لایه‌ن پۆلیس و کوماندۆکانی حکوومه‌ته‌وه، سمایل گیراو بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌سبه‌سه‌ر کرا. سمایل شه‌ریفزاده، له گه‌ڵ هاواڵه هاوفکره‌کانی خۆی، له نێو خوێندکاره کورده‌کانی زانستگای تاران‌دا، قۆڵی چه‌پی و شۆڕشگیری کۆمه‌ڵی خوێندکار بوون و له دژی بیروباوه‌ڕی چه‌وت‌و ناله‌بار خه‌باتیان ده‌کرد. په‌لاماری سازمانی ئه‌منییه‌ت بۆ سه‌ر کوردستان و کورده‌کانی زانستگه‌ی تارانیش ساڵی 1964 و گرتن‌و دورخستنه‌وه‌ی زۆر له خوێندکاران‌و مامۆستایانی کورد سمایل شه‌ریفزاده‌ی ناچار کرد خۆی بشارێته‌وه‌و بچێته نیو کۆری تێکۆشانی نهێنی‌یه‌وه . هه‌ر ئه‌و ساڵه له‌گه‌ل هێندێک له لاوه تێکۆشه‌ره‌کان رووی کرده نێو شۆڕشی کوردستانی عێراق‌و تێکه‌ڵ به تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکرات بوو، که له باشووری کوردستان گیرسابوونه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا بیجگه له کاری سیاسی کتێبی دیفاعیاتی خوسره‌وی روزبه‌ی وه‌رگیرایه سه‌ر زمانی کوردی.
ساڵی 1967 سمایل و هاواڵه‌کانی له کومیته‌ی شۆرشگێری حیزبی دێموکراتی کوردستان له به‌ر هه‌ل‌و مه‌رجی ناله‌باری تێکۆشانیان له باشووری کوردستان ، گه‌ڕانه‌وه نیوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و له نێو خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌ستیان به تێکۆشانی سیاسی کرد. به‌ڵام رێژیمی حه‌مه‌ره‌زا که وای ده‌نواند که ئێران دوڕگه‌ی هێمن‌و سه‌قامگرتووی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راسته، له حوزووری رێبه‌ران‌و تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکرات له نێو خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تووشی وه‌حشیه‌ت بوو و قۆڵی له سه‌ر کوت‌و له نیو بردنی خه‌باتگێڕشانی حیزبی دێموکرات هه‌ڵماڵی.
به‌م جۆره خه‌باتێکی چه‌کدارانه به سه‌ر شۆرشگێڕانی ئه‌م حیزبه‌دا سه‌پاکه له مێژووی حیزبی دێموکرات‌و بزووتنه‌وه‌ی کورددا به خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی 46و 47 (1967 و 1968 ) ناوبانگی ده‌رکرد. راونان‌و ته‌نگ پێ‌هه‌ڵچنینی ژاندارم‌و سازمانی ئه‌منییه‌تی ئێران، سمایل شه‌ریفزاده‌و هاواڵه شۆرشگێره‌کانی له خه‌بات‌وتێکۆشان نه‌سڵه‌مانده‌وه‌و له دێهات‌و چیا‌وکه‌ژه‌کانی نیشتمان‌و له ئامێزی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان دا خه‌باتیان درێژه پێده‌دا.
ژاندارمه‌کانی حکوومه‌تی شا که، له هه‌موو شوێنێک به دوای‌شه‌ریفزاده و هاواڵه‌کانی‌دا ده‌گه‌ڕان. تا 12ی بانه‌مه‌ڕی 1347ی هه‌تاوی (1968) به هۆی که‌سێکی خۆفرۆشه‌وه به ناوی کوێخا شه‌ریف شوێنی ئه‌ویان هه‌ڵگرت. دوای ئه‌وه که ده‌ست به جێی پتر له 350 ژاندارم‌و عه‌سکه‌ر‌و جاش، بۆ سه‌ر سمایل شه‌ریفزاده‌و چوار هاوڕێی ده‌نگ دران. 350 که‌س، به چه‌ک‌و قۆرخانانه‌ی زۆر‌و مودێرنه‌وه، پینج تێکۆشه‌ری کوردیان گه‌مارۆ دابوو، که له شه‌ره‌ف‌و ژیانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان دیفاعیان ده‌کرد. سمایل شه‌ریفزاده که بڕیاری دابوو تا دوا هه‌ناسه، له خه‌بات‌و تێکۆشان به‌رده‌وام بێ‌و سه‌ر بۆ دوژمن دانه‌نوێنێ، له وڵامی فه‌رمانده‌ی سه‌رباز‌و ژاندارم و جاشه‌کاندا، که داوای ته‌سلیم بوون‌و چه‌ک فڕی‌دانیان لێ ده‌کرد به ده‌نگێکی بویرانه گوتی : ئه‌ی خۆفرۆشه ناپیاو وخوێڕییه‌کان! برۆن خه‌جاڵه‌ت بن له ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ی گیانفیدا که بۆ ئازادی و ئه‌ستاندنی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له‌که‌مان خه‌بات ده‌که‌ین داوای ته‌سلیم بوون ده‌که‌ن؟!
سه‌ره‌نجام پاش شه‌ش سه‌عات شه‌ڕی قاره‌مانانه پێنج که‌س، له‌گه‌ڵ 350 که‌س له چه‌کداره‌کانی رێژیمی شایه‌تی، گوللـه‌ی بازوکا سینگی ئه‌م لاوه تێکۆشه‌رو قاره‌مانه‌ی قه‌ڵاشته‌وه‌و چرای ته‌مه‌نی کورت به‌ڵام پڕ له شانازی سمایل کوژایه‌وه‌و وێڕای 3 که‌س له هاوڕێیانی له پێناوی رزگاری کوردستان دا به‌خت کرد.
ناوی ئه‌و تێکوشه‌رانه‌ی که وێرای شه‌ریف زاده سه‌هید بوون بریتیه له: میرزا محه‌ممه‌د شادمانی، حوسێن ره‌حمان رابی‌و عه‌لی عه‌وڵا کۆڵی.
رۆژی شه‌هیدبوونی سمایل شه‌ریفزاده له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆژی خوێندكاری كورده.