کۆی دەنگەکان
4
سمکۆى شكاك
ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک، ساڵی 1875 له‌دایک بووه و پاش مردنی باوکی و تیرۆرکرانی جه‌عفه‌ر ئاغای برای، سه‌رکردایه‌تی هۆزه‌که‌ی خۆی گرتۆته‌ده‌ست و له‌دوای جه‌نگی یه‌که‌می جیهانییه‌وه هاتۆته مەیدانی خه‌بات و کوردایه‌تی‌یه‌وه. شۆڕشگێڕێکی کوردی ڕێبەری ھۆزی شکاک بوو کە بۆ ماوەیەک دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژاوای گۆلی ورمێی لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە.
که جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م کۆتایی هات، "سمكۆ" وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی ناوی ده‌رکرد و له‌پێناو دامه‌زراندنی دەوڵەتێکی کوردی‌دا ساڵی1919 شۆڕشی به‌رپاکرد و گه‌لێ ناوچه‌ی گرنگی خسته‌ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه.
پێوەندییەكی پتەوی لەگەڵ هێزەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان دروستكرد و لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید كە ئەویش لە باشووری كوردستان خەریكی شۆڕش بوو و دەیویست ئەو پارچەیەی كوردستان رزگار بكات، پێوەندییەكی توندوتۆڵی بەست. لەگەڵ شۆڕشگێڕ و سەركردەكانی باكووریش پێوەندی گرت.
لەماوەی 11 ساڵ شۆڕشی خۆیدا تەنگی بە رەزاشای پەهلەوی هەڵچنی.
توانی رەزاشا بکێشێتە ئەو ئاستەی کە بێتە خزمەتی و داوای ئاگربەست و دانوستان لە سمکۆ بکات.
سمکۆ بەمەشەوە رانەوەستاو بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندەواری و رۆشنبیریی کۆمەڵگای کوردستان، دەستی یارمەتی بۆ وڵاتانی دەرەوە و بە تایبەتی فەرانسەوییەکان درێژ کرد و چەندین مامۆستای بیانی هێنایە کوردستان و بۆ زیاترکردنی چالاکییە کلتووری و نەتەوەییەکانی دەستی بەسەر ورمێ‌دا گرت و چاپخانەی ورمێی بۆ چاپی رۆژنەمەی"رۆژی کورد و شەوی عەجەم" بە هاوکاریی بلیمەتی کورد مامۆستا "تورجانیزادە"خستە خزمەتی نووسەران و رۆشنبیرانی کوردەوە.
ساڵی1921 له‌ئه‌نجامی له‌شکرکێشییه‌کی گه‌وره‌ی هێزه‌کانی حکومه‌تی ئێران، سمکۆ ناچار بوو پاشه‌کشێ بکات و چووه تورکیا.
ساڵی1924 به‌بڕیارێکی لێبوردن گه‌ڕایه‌وه ئێران و ساڵی 1926 جارێکی‌تر شۆڕشی به‌رپاکرده‌وه.
به‌ڵام ئه‌مجاره سەرکەوتوو نەبوو و ماوه‌یه‌ک له‌تورکیادا به‌ده‌ست به‌سه‌ری مایه‌وه. پاش ئازاد کردنی گه‌ڕایه‌وه ئێران و له ساڵی 1930 به‌پیلانێکی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وسای ئێران له‌شاری شنۆ تێرۆر کرا و به‌مه‌ش شۆڕشه ناسیۆنالیستییەکەی سمکۆ کۆتایی هات که یانزه ساڵ درێژه‌ی کێشا.