
کۆی دەنگەکان
0
سووسه‌ن محه‌ممه‌د میرخان
سووسه‌ن محه‌ممه‌د میرخان له‌دایكبووی 1973
ئەندامی خولی پێنجه‌می پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دێموكراتی كوردستان
بڕوانامەی بەکاڵۆریوس لە ئادابی ئینگلیزی زانکۆی جیهان هه‌یه.
سەرۆکی لێژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مان.
لە ساڵی 1975 تا 1991 ئاواره‌ی ئێران بووە و لە تەمەنی 10 ساڵیەوە ئەندامی یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان بووە.
ئەندامی مەکتەبی ناوەندی دیراسات و تۆێژینەوەی پارتی، ئەندامی دەزگای هەڵبژاردن
یاریدەدەری بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن بۆ کاروباری ئافرەتان
بەرپرسی بەشی ئیدارە و دارایی، بەرپرسی بەشی سکرتاریەتی لقەکان، بەرپرسی بەشی مەشق و ڕاهێنان، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان، ئەندام و دامەزرێنەری پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان، ئەندامی پڵاتفۆرمی نیشتمانی ئافرەتان لەئاستی عێراق
چه‌ند ساڵ رێکخەری کاروباری رێکخراوە ئەمریکیەکان (NDI) و (IRI) بووە لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان
دانیشتووی هه‌ولێره.