چوارشەممه - 5ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ڤالا فەرید

ڤالا فەرید لەدایکبووی 1976ى ھەولێره‌.

10ی تەممووزی 2019 بوو به‌ وەزیری کارووباری ھەرێم لەکابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

یەکەم ژنی کورد بووە ببێتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەماوەی 18ی شووباتی 2019 تاکوو 11ی تەممووزی 2019 لەو پۆستەدابوو بەشێوەیەکی کاتی و دواتر ڕێواز فایەق شوێنەکەی گرتەوە.

بەکالۆریوس لە یاسا ـ کولێژی یاسا و رامیاری زانکۆی سەلاحەدین.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە خولەکانی چوارەم و پێنجەم.

ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنەوە و هێنانەکایەی سازان لە سەر پرۆژەی دەستووری کوردستان ـ عێراق.

مامۆستای لە کولێژی یاسا و رامیاری بەشی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین 2003 تا 2013.

ئەندامی یه‌كیه‌تیی‌ مامۆستایانی کوردستان.

ئەندامی یه‌كیه‌تیی‌ مافپەروەرانی کوردستان.

ئەندام لە ئینستیتیوتی کورد بۆ ڤیکتمۆلۆجی و بەرەنگاربوونەوەی جینۆساید.

جگه‌ له‌ كوردی‌ شاره‌زایی‌ هه‌یه‌ له‌ زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئینگلیزی

نیشتەجێی‌ هەولێره.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌