پێنجشەممه - 6ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

0

وه‌كیل موسته‌فاییڤ

وه‌كیل موسته‌فاییڤ ساڵی 1934 لە ئەرمینیا له‌دایك بووه‌ و سه‌رۆكی كۆماری كوردستانی سوور بوو لە ئەرمینیا.

كۆماری كوردستانی سوور پێشتر دوو جاری دیكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام هه‌ردوو جاره‌كه‌ به‌ هۆی سیاسه‌تی دژایه‌تكیردنی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، بۆ جاری سێیه‌م وه‌كیل موسته‌فاییڤ له‌ ساڵی 1991 به‌ ناوی كۆماری لاجینی كوردی دایمه‌زرانده‌وه‌.

به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌رمینیا له‌ ساڵی 1992 كۆماره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ره‌و ئیتاڵیا كۆچی كرد و له‌وێ وه‌كو په‌نابه‌رێكی سیاسی مایه‌وه‌‌و سێ ساڵ به‌ر له‌ كۆچی‌ رووی كرده‌ به‌لجیكا.

ساڵی‌ 2019 له‌ برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا كۆچی دوایی كرد و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی‌ خۆی‌ ته‌رمه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر به‌خاك سپێردرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌