پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

5

خالید عەزیزی

خالید عەزیزی کوڕی ڕەحمان لە ساڵی 1960 لە گوندی ئاڵیاوێ نێوان شارەکانی شنۆ و نەغەدە لە دایکبووە.

ماستەری لە بەشی زانستە سیاسییەکان لە دەرەوەی وڵات تەواو کردووە.

خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانە.

ناوبراو دوای جیابوونه‌وه‌ی‌ "حدك" لە ساڵی 2006دا لە یەکەم کۆنگرەی حدک وەک سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە ھەڵبژێردرا کە بە ژمارە کۆنگرەی چاردەھەم بوو و لەو ساتە بەدواوە لە کۆنگرەکانی 14، 15، 16و 17 وەک سکرتێر بەردەوام بووە.

ماوەیەکی کاتی دوای کۆنگرەی 16 وازی لە پۆستی سکرتێری ھێنا و مستەفا مەولوودی لە جێگەی ئەو وەکوو سکرتێر دەستنیشان کرا، بەڵام دوای ماوەیەک و لە کۆنگرەی 17ی ئەم حیزبە خۆی بۆ سکرتێری پاڵاوتەوە.

پێش ساڵی ٢٠٠٦ ناوبراو وەک بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌